Ads (728x90)

شایستەی خەڵاتی باوکی نموونەییه
زۆر بە دەگمەن پیاوێك دەدۆزییەوە، کە داوای خەیاڵی یەکێك لە منداڵەکانی بە شێوەیەکی دڵگەرمانە وەربگرێت، بەڵام «ویل بێمبڵ» ی ئەمریکی، کە تەمەنی 50 ساڵە، وشەکانی «لیل» ی کوڕەکەی (تەمەن 10 ساڵ) وەرگرت، کاتێك داوای لێکرد یاری خلیسکانەی لەناو ماڵەوە بۆ دروستبکات، ئەویش بە گرنگییەوە بە پیر داخوازییەکەیەوە چوو.

«ویل بێمبڵ» کە کیژۆڵەیەکی دیکەی هەیە (تەمەن 12 ساڵ)، لە ڕێگەی خول و پەرتووکەکانەوە فێری دروستکردنی ئەو یارییە بووە، بۆیەش هەڵسا بە بەدیهێنانی خواستی کوڕەکەی و یارییەکەی بە درێژایی 55 مەتر لەناو ماڵەوە بۆ دروستکرد.

ئەوەی «ویل بێمبڵ» کردی لە بەدیهێنانی خەون و خواستی ڕۆڵەکەی، شایستەیی ئەوەی دەداتێ، کە بە «باوکی نموونەیی» ناوزەد بکرێت و ئەو خەڵاتە بباتەوە.

إرسال تعليق