Ads (728x90)

فێڵباز پێشتر فێڵ لە خۆی دەکات
ـ میوەفرۆشێك لە قەراغ شەقامەکە پڕتەقاڵی دەفرۆشت، ئافرەتێك بە نزیکیدا تێپەڕی و پرسیاری ئەوەی لێکرد، ئایا ئەو میوەیەی بۆ فرۆشتن دانراوە ترشە؟.

ـ میوەفرۆشەکە گومانی برد کە ئافرەتەکە پرتەقاڵی ترش ناخوات، بۆیە خێرا وەڵامی دایەوە: نەخێر، پرتەقاڵەکان شیرینن، چەند کیلۆت دەوێت خاتوونی بەڕێز؟.

ـ ئافرەتەکە: یەك دانەشم ناوێت، چونکە من پرتەقاڵی ترشم دەوێت..!، «ئافرەتەکە سکپڕ بوو و ئارەزووی ئەو جۆرە پڕتەقاڵەی دەکرد».

ـ لێرەدا فرۆشیارەکە شکستیهێنا لە مامەڵەکەدا.

ـ دوای کاتێکی دوورودرێژ، ئافرەتێکی سکپڕ لە میوەفرۆشەکە نزیکبووەوە و پرسیاری لێکرد: برای بەڕێز، ئایا پڕتەقاڵەکان ترشن؟.

ـ چونکە ئافرەتەکەش سکپڕ بوو، وەڵامەکە لەسەرزاری میوەفرۆشەکە بوو: بەڵێ خاتوونی بەڕێز، پرتەقاڵەکان ترشن، چەند کیلۆت دەوێت؟.

ـ ئافرەتەکە وەڵامی دایەوە: خوشکەکانی هاوسەرەکەم ئارەزووی پڕتەقاڵی شیرین دەکەن و حەز بە پرتەقاڵی ترش ناکەن!.

ـ ئەوجارەشیان فرۆشیارەکە لە مامەڵەکەدا دۆڕاندی!.

ـ حیکمەت لەو بابەتە ئەوەیە، کەسێك بیەوێت فێڵ لەوانی دیکە بکات، پێشتر فێڵ لە خۆی دەکات.

إرسال تعليق