Ads (728x90)

لە نێوان زەوی و ئاسمان نوێژ دەکات
لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر كەمتەرخەمن لە بەرامبەر ئەنجامدانی نوێژەکان، کە پارێزگاری لە کاتەکانی نوێژ ناکەن یان هەر نوێژ ناکەن، کرێکارێکی چینی کە کاری پاککردنەوەی ڕووکاری تاوەرێکی بەرز دەکات لە ئیماڕات، نموونەیەکی زۆر جوانمان پێشکەش دەکات لەسەر ئەنجامدانی نوێژەکان لەهەر شوێنێك بێت.

لەو گرتە ڤیدیۆییەی خوارەوەدا، دەبینین ئەو کرێکارە پاککەرەوە چینیە لە شوێنێکی زۆر بەرز نوێژ دەکات، کە هەندێكمان تەنانەت ناتوانین لەسەریشی بوەستین چ جای نوێژی لەسەر بکەین!.

بە ڕاستی زۆر کاریگەرە، پێموایە موچڕکێكی بەهێز بە گیانی هەمووماندا دێنێ، بەو هیوایەی بتوانین پەندی لێوەربگرین و بیکەینە وانەیەكی گەورە بۆ بەخۆداچوونەوەمان لە هەمبەر گەورەیی نوێژ.



إرسال تعليق