Ads (728x90)

نەخۆشی ماچ، دوو لەسەر سێی جیهان تووشی بووە
گومان لەوەدا نییە، کە هیچ یەکێك گوێبیستی نەخۆشی ماچ نەبووە، بەڵام لە واقیعدا هەیە، لە ڕووی پزیشکیشەوە بە «مۆنۆنیۆکلیۆز» یان «Kissing Disease» دەناسرێت.

نەخۆشی ماچ نەخۆشییەکی لیمفاوییە، زۆریش لەوە بەربڵاوترە کە مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە، چونکە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان تووشی بوون.

نەخۆشی ماچ لە ڤایرۆسی «ئیپشتاین بار» ەوە پەیدا دەبێت، کە بە ژەهراویبوون لە ڕێگەی «لیك»ـەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ڤایرۆسەکە تەنها لە ڕێگەی ماچکردنەوە بگوازرێتەوە، بەڵکو لەوانەیە ڤایرۆسەکە بەهۆی بەشداریکردن لەگەڵ کەسانی دیکەی تووشبوو بەو نەخۆشییە لە خواردن و خواردنەوەدا بگوازرێتەوە، بە تایبەت لە کاتی بەکارهێنانی یەك کەلوپەل و پەرداخدا.

نیشانەکانی نەخۆشی ماچ.. تا پاش مانگ و نیوێك لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە، هیچ نیشانەیەکی بەدیار ناکەون، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیە، تووشبوو هەست بە ماندووبوونی بەردەوام دەکات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و هەڵئاوسان لە گەروو.

وەرەمی چاوەکان و ئازاری گوێزراوەی ژێر باڵ و هەردوو قاچەکان، بەشێکی دیکەی نیشانەکانن، لە حاڵەتی پێشکەوتووی تووشبوون بە نەخۆشییەکەش، تووشبوو ئارەزووی خواردنی نامێنێت کە لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشی سپڵ «فاتەڕەش» پەیدا دەبێت.

ئەوەی جێی ئاماژە بۆ کردنە، کەسی تووشبوو بە نەخۆشی ماچ، دەتوانێت بە درێژایی ژیانی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەی ناو جەستەی بژیت لەگەڵ نەمانی نیشانەکانی، بەڵام بەو مانایەش نا کە ژەهراویبوونەکە ناگوێزرێتەوە، تەنانەت پاش ماوەیەکی دوورودرێژیش لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

چارەسەر.. نەخۆشی ماچ هیچ چارەسەرییەکی نییە، چونکە تا ئێستاش زانست نەگەیشتووەتە چارەسەرییەکی ڕیشەیی نەخۆشییەکە، جگە لە دوورکەوتنەوە نەبێت لە خواردنە چەورەکان و بەهارات، هەروەها وەرگرتنی پشوو و حەسانەوە بۆ ماوەیەکی کورت.

إرسال تعليق