یابان سوودمەند بوو بە دیاریکراویش شاری “کیۆتۆ”، لە کێشە سیاسییەکانی ئەمدواییەی تایلەند، بەوەی پێشەنگی لیستی باشترین شارەکانی جیهانی ئەمساڵی گرتووە.
گۆڤاری “ترافل پلاس لیگیر” هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی شارەکان بۆ ناو لیستەکە، ئەوەش بە پشتبەستن بە دەنگدانی خوێنەرانی گۆڤارەکە.
سەبارەت بە پایتەختی تایلەندیش، “بانکۆك”، کە بەهۆی کودەتای سەربازییەوە لە ماوەکانی ڕابردووی ئەمساڵ ڕێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆی تێدا گیرایەبەر، لە لیستی باشترین شارەکانی جیهان نەبوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە بۆ چەندینجار لە پێشوودا لە پێشەنگی لیستەکەدا بوو.
“کیۆتۆ”، کە شارێکە لە دوورگەی “هۆنشۆ” لە یابان، بەناوبانگە بە پەرستگا دێرینەکانی و گوڵەکانی گێلاس لە وەرزی بەهار، سەبارەت بە شاری “تشارلستۆن” لە ئەمریکاش لە ویلایەتی “کارۆلینای باشوور”، لە پلەی دووەمی لیستەکە دێت، لەو کاتەدا کە لە ساڵی 2013 لە پلەی حەوتەمی لیستەکەدا بوو.
لە بەرامبەریشدا، ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و شاری فلۆرەنسای ئیتاڵی پارێزگارییان کردووە لە شوێنەکانیان لە دە یەکەمەکانی ڕیزبەندی لیستەکە.
لیستی باشترین شارەکانی جیهان، چەند شوێنێکی تازەی لەخۆگرتووە، لەوانە شاری “سیام ریب” لە کەمبۆدیا، کە هەوارگەیەکی گەشتیارییە لە نزیك کۆمەڵگای پەرستگای “ئەنکۆر وات”، هەروەها شاری “نیو ئۆرلیانز” لە ئەمریکا و شاری “مەکسیکۆ” لە مەکسیك و شاری “ئیشبیلیە” لە ئیسپانیا.

إرسال تعليق