خودای گه‌وره له قورئاندا سه‌ره‌نجی ئێمه بۆ به‌ڵگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕاده‌كێشێت له‌ئایه‌تی (19) ی سوڕه‌تی (الملك) كه ده‌فه‌رموێت : (( أولم يروا إلى الطير فوقهم صافات و يقبضن ما يمسكهن إلا الرحمن إنه بكل شي‌ء بصير))
به ده‌سته‌ڵاتی خودای گه‌وره باڵنده‌كان به شێوازێكی خۆرسكی ڕێك و پێك كۆچ ده‌كه‌ن وه پێكهاته‌ی له‌شیان توانایان ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمان بمێننه‌وه.
هه‌ڵده‌ستین به لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن باڵنده‌كان قه‌ره‌بووی ئه‌و ووزه وون بووه ده‌كه‌نه‌وه كه له كاتی فڕین دا وونی ده‌كه‌ن وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویستیان به هیزێكی خه‌رجكراوی زۆرتر هه‌یه له گیانله‌به‌رانی تر جا چ وشكاوهكیكیهكان بن یان ده‌ریاییه‌كان . بۆ نمونه : باڵنده‌ی ( colibri) زیاتر له 3.5 ملیۆن جار باڵه‌كانی ده‌جولێنێ بۆ بڕینی ماوه‌ی 3000 كیلۆمه‌تر له‌نێوان هه‌ردوو ویلایه‌تی ئه‌مریكی ( ئالاسكا – هاوای) سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌توانێ (36) كاتژمێر له هه‌وادا بمێنێته‌وه به خێرایی (80) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا باڵنده كۆچكه‌ره‌كان مه‌ترسی له خۆچوون یا ن بورانه‌وه‌یان هه‌یه كاتێك له ئاسمانن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ترشه‌كان له خوێنیاندا كه ده‌بێته هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمكی له‌شی باڵدار له‌كاتی كۆچكردنیدا.
كه‌واته پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه : چۆن باڵدار ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو ماوه درێژه ببڕێ بۆ كۆچكردن؟ زاناكانی تایبه‌تمه‌ند له باڵنده‌كان ئه‌وه‌یان تیًَبینی كردووه كه باڵدار له كاتی فڕینی باڵه‌كانی به ته‌واوی درێژ ده‌كاته‌وه واته تا ده‌توانێ باڵه‌كانی پان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ ساردكردنه‌وه‌ی له‌شی كه‌واته پێكهاته‌ی له‌شی باڵدار ڕێی پێ ده‌دات كه ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیه بپه‌ڕێنێت.
بۆ نمونه : ڕاده‌ی جموجۆڵی بچوكترین باڵنده‌ی كۆچكه‌ر كه باڵنده‌ی كۆلیبری ( Colibri) یه زیاتره به (20) جار له ڕاده‌ی جموجۆڵی فیل .
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش كه ئه‌و باڵندانه به‌و جۆره پێكهاته‌ی له‌ش كه یارمه‌تی كۆچكردنیان ده‌دات بۆ شوێنه دوره‌كان ، باڵنده‌كان (با) واته هه‌وا ش به‌كاردێنن بۆ یارمه‌تی دانیان له كۆچ .
بۆ نمونه باڵنده‌ی خه‌مۆك یان پاشای خه‌مۆك ده‌توانێت به‌رز بێته‌وه بۆ (2000) مه‌تر ئه‌وه‌ش به ههڵقۆزینهوهی ته‌وژمه هه‌وایه گه‌رمه‌كان وله ته‌وژمێك ده‌چێته تهوژمێمی تر بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بێت و هێزێكی زۆر خه‌رج بكات به جوڵاندنی باڵه‌كانی.
ئاپۆرای باڵنده‌كان له كاتی كۆچكردندا شیوه‌ی پیتی (V) پێك دێنن كه شێوازێكی نایاب و كاریگه‌ره بۆ فڕینی به كۆمه‌ڵ ، له كاتی كۆچ باڵنده گه‌وره‌و به هێزه‌كان له پێشه‌وه‌ی ئاپۆرایهكه ده‌بن له‌به‌ر هێز و توانای رڕوبهڕوو بونه‌وه‌ی (با) ی پێچه‌وانه له هه‌وادا ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئاسانكردنی فڕینی باڵنده بێ هێز ه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌دات و ڕێگای فڕینیان بۆ ده‌بێته‌وه ئه‌ندازیاری تایبه‌تمه‌ند له زانستی باڵنده‌كان ( Petrich Hammel) ده‌ڵێ : پێكهاتنی كۆچی باڵنده‌كان له شیوه‌ی پیتی (V) ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 23% ی هێزی كۆمه‌ڵه.
هه‌ندێك له باڵنده‌كانی وه‌ك (قاز) ده‌گاته به‌رزی (8000) مه‌تر (سبحان الله ) بۆ زانیاریش له كاتی گه‌یشتن به به‌رزی 5000 پێنج هه‌زار مه‌تر ڕێژه‌ی ئۆكسجین كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڕێژه‌ی 63% له‌سه‌د به به‌راور له‌گه‌ڵ باری ئاسایی سه‌ر ڕووی ده‌ریا .
له‌و به‌رزاییانه كه په‌ستان نزمه له‌سه‌ر باڵنده پێویسته باڵه‌كانی زیاتر هه‌ڵفڕێنێ ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌كاربردنی بڕێكی زیاتر له ئۆكسجین ، سی و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی باڵنده‌كان وا نه‌خشه‌سازی كراوه كه سوود وه‌رگرێت له بوونی كه‌مترین بڕی ئۆكسجین له‌و به‌رزاییانه‌دا ، به شێوه‌یه‌ك كه كاركردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی جیاوازه له هه‌موو شیرده‌رانی تر .ئه‌وه‌ش ڕێی پێ ده‌دات بۆ مانه‌وه‌و فڕین له‌و به‌رزاییانه‌دا له‌كاتی كۆچ كردن.
وه له‌كاتی كۆچكردنیش باڵنده بارودۆخی كه‌ش و هه‌وا له‌به‌ر چاو ده‌گرێت كه‌ئه‌وه‌ش یارمه‌تی قورتاربوونی ده‌دات له هه‌موو گه‌رده‌لول و كه‌ش و هه‌وا زه‌حمه‌ت و ناله‌باره‌كان ( Melrin L Kriethen ) زانای باڵنده‌كانه هه‌ڵستاوه به چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ستی "بیستن " لای باڵنده وه تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌و هه‌سته لای باڵنده زۆر هه‌ستیاره و پێشكه‌وتووه بۆ شه‌پۆڵه ده‌نگیه نزمه‌كان كه له‌ناو به‌رگه هه‌وادا بڵاون وه ئه‌وه‌ش ڕێ بۆ باڵنده‌ی كۆچكه‌ر خۆشده‌كات بۆ گوێبیست بوونی ده‌نگی گه‌رده‌لووله‌كان یان شه‌پۆڵی سه‌ر ده‌ریاكان یان له چیا به‌رزه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بیگاتێ به سه‌دان كیلۆمه‌تر له شوێنی بوونی خۆی.
وه ئه‌وه‌ش زانراوه كه باڵنده كۆچكه‌ره‌كان ڕێگای كۆچی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن بۆ خۆپاراستن له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌بنه زه‌حمه‌تی بۆسه‌ر ڕووگه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه، بۆیه پرسیارێك ئاراسته ده‌كه‌ین : باڵنده چۆن ڕووگه‌ی خۆی ده‌زانێ بێ یارمه‌تی نه‌خشه‌و سیسته‌می دیاری كردنی شوێنه‌كان ؟ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ : باڵنده ده‌توانێ شوێنه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی بناسێته‌وه و دیاری بكات به‌مه‌ش ده‌توانێ بگاته‌وه شوێنی خۆی له هه‌موو كۆچه‌كانی دا.
به‌ڵام هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕاست نی یه ، له‌دوای چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه كه پێی هه‌ستاون له‌سه‌ر هه‌ندێ كۆتر له‌دوای ئه‌وه‌ی كهپۆڵه باڵنده‌كه ده‌رچوون ، هه‌ڵساون به گرتنی هه‌ندێ كۆتر و چاویان داخستوون هه‌تا زه‌وی و شوێن و ڕێگای كۆچكردنیان نه‌بینن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌یشتونه‌ته شوێنی پۆڵه‌كه له كاتێكدا ماوه‌یه‌كی دوور و درێژله نێوانیاندا هه‌بووه .
هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه‌ی تر ده‌ڵێن كه بواری موگناتیسی زه‌وی كار ده‌كاته سه‌ر دیاری كردنی ڕووگه‌ی ئه‌و باڵندانه ، هه‌روه‌ها چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یان دیاری كردووه كه ئه‌و باڵندانه خاوه‌نی پێشبینی موگناتیسی پێشكه‌وتوون و ڕێیان پێ ده‌دات كه ڕووی خۆیان به‌و ته‌وژمه موگناتیسیانهبزانێت به ڕێژه‌ی 2% .
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له ڕابردوودا توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه كه ڕووگه‌ی خۆی دیاری بكات به به‌كارهێنانی بواری موگناتیسی زه‌وی به‌ڵام په‌ره‌یسه‌ند و توانی لاشه‌ی خۆی بگونجێنێ بۆئه‌وه‌ی كه بتوانێ ئه‌و ته‌وژمه موگناتیسیانه وه‌ربگرێت ، ئایا ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه (صدفه) واته له خۆوه ئه‌و سیسته‌مه ڕێك و پێكه‌ی پێش خستووه ؟؟
ئه‌وه هه‌مووی هه‌ڵه‌یه!! ، نه باڵنده و نه به‌ختیش ده‌توانن ئه‌و سیسته‌مه بۆ دیاری كردنی ڕووگه‌ی كۆچه‌كه‌ی به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ، لاشه‌و سی و باڵه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنی و توانای له‌سه‌ر دیاری كردنی ڕووگه‌ی هیچ نیه و ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر هیچ ناكات جگه له توانای درووست كه‌ری داهێنه‌ری باڵا ده‌ست.

بۆچی به شێوه‌ی پیتی (V) ده‌فڕن ؟

ن: هاڕوون یه‌حیا ئۆكتار ـ و : محمد ملا سعد ا‌لدین گه‌ردی
إرسال تعليق