ڕووداوی ئیسرا و میعڕاج چه‌ندین وانه‌ی ئایینی و ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ له‌خۆده‌گرێت، كه له گه‌شتێكی ئاسایی به‌ره‌و یاده‌وه‌ری موعجیزه‌یه‌كی زیندوو به‌رز ده‌بێته‌وه. ئیسرا و میعڕاج سنووره‌كانی كات و شوێنی تێپه‌ڕاند و هه‌موو ئه‌و پێوه‌ر و بنچینانه‌شی تێك‌شكاند كه مرۆڤه‌كان پشتیان پێده‌به‌ست. ئیسرا و میعڕاج هانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره پته‌وتر و توندوتۆڵ‌تر بكات. ئیسرا و میعڕاج ئاماژه‌ی بۆ زۆر له ڕه‌هه‌نده مرۆیی و مێژوویی و جوگرافییه‌كان كردووه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیحابی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی ژیانی موسڵمانان لێكه‌وته‌وه و جێگه‌ی خۆیه‌تی وردبینانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین و بیانكه‌ینه بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ بنیاتنانی نه‌خشه‌ڕێی داهاتووی پڕشنگداری ئه‌و ئۆممه‌ته.
بۆیه پێویسته موسڵمانان له‌سه‌ر واتا و وانه مه‌زنه‌كانی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه دیرۆكییه بوه‌ستن و، به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رده‌مییانه‌وه مه‌عریفه‌ی شایسته به‌و ڕووداوه به‌رهه‌مبهێننه‌وه، تا ده‌گه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌رهاویشته هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ڕووداوه‌كه به‌وپه‌ڕی ڕوونی بخرێنه‌ڕوو و هه‌موومان له ئاست بایه‌خه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانیان وشیار بین، كه ته‌كانده‌رێكی به‌هێزمان بێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانی مانه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌وه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له تێكۆشانی بێپسانه‌وه به ئامانجی به‌رزڕاگرتنی ناوی ئیسلام و سه‌رخستنی په‌یامه پڕشنگداره‌كه‌ی. لێره‌دا ده‌ستبژێرییه‌ك ده‌كه‌ین و چه‌ند واتا و وانه‌یه‌كی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌های واتا و وانه مه‌زنه‌كانی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه بیر موسڵمانانمان بهێنینه‌وه.
پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له‌ناو پێغه‌مبه‌راندا:
له قوڕئانی پیرۆزدا فه‌رمانمان پێكراوه جیاوازی له نێوان پێغه‌مبه‌راندا نه‌كه‌ین، به‌ڵام له ڕووی ئه‌و فه‌زڵانه‌ی خودا پێیبه‌خشیوون، گومان له‌وه‌دا نییه كه فه‌زڵی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكی تر زیاتره، ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته: (( تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ )) البقرة ـ 253 ـ، واته: ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه، رێزی هه‌ندێكیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا. پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌ناو پێغه‌مبه‌راندا به‌ڕێزترینه، چونكه خودای گه‌وره كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گه‌وره‌ی پێبه‌خشیووه، كه له گه‌شتی ئیسرا و میعراجدا هه‌ندێكیان ده‌ركه‌وتن، له‌وانه: پێشكه‌وتنی له حزوری هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، پێشنوێژیكردنی بۆیان، له میعڕاجدا گه‌یشته ئاستێك كه هیچ پێغه‌مبه‌رێك پێینه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه هه‌قیقه‌تێكه بواری ناكۆكی و نكۆڵی لێكردنی تێدا نییه.
برایه‌تی پێغه‌مبه‌ران:
دیداری لووتكه گه‌وره‌كه‌ی نێوان پێغه‌مبه‌ران كه له شه‌وی ئیسرا و میعڕاج له مزگه‌وتی ئه‌قسا گرێدرا، په‌یامێكی گه‌وره‌مان ئاراسته ده‌كات، ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه بریتییه له‌وه‌ی، كه پێغه‌مبه‌ران برای یه‌كترن، ئه‌گه‌ر دایكیان جیاواز بێت، به‌ڵام یه‌ك ئاینییان هه‌یه، ئه‌وان شه‌ریعه‌ته‌كانیان له یه‌ك سه‌رچاوه وه‌رگرتووه كه خودای گه‌وره‌یه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان كه نابێت جیاوازیان له نێواندا بكه‌ین. به‌شێكی دیكه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه بریتییه له‌وه‌ی، كه ئه‌وه‌ی كۆمان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ره‌كانی تر، زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه ده‌یانبینین، چونكه له كۆتاییدا ئێمه هه‌موومان له ژێر سایه‌ی هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ین، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌كبوون و لێبوورده‌یی و دیالۆگ و برایه‌تی ڕاستگۆیانه ده‌وه‌ستێت.
گرینگی و پایه‌ی نوێژ:
قوڕئانی پیرۆز به ته‌واوی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه (ئه‌مر و نه‌هی و فه‌ڕز و واجبه‌كان و هتد..) له ڕێگه‌ی وه‌حی دابه‌زییه سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت)، ته‌نها شتێكی په‌رستش (تعبّدی) نه‌بێت، كه ڕاسته‌وخۆ وه‌كو دیاری له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه له میعڕاجه‌وه پێیبه‌خشرا، پێغه‌مبه‌ریش (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئه‌و دیارییه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرت بۆ ئۆممه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رزبوونه‌وه بۆ هه‌موو ئیماندارێك و ببێته كه‌شتی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو موسڵمانێك له خودای گه‌وره، ئه‌و دیارییه گرانبه‌هایه‌ش پێنج نوێژه فه‌ڕزه‌كان بوون.. له هه‌قیقه‌تدا نوێژ كه‌رتكردنی كات و په‌كخستنی كاره‌كان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو وه‌سیله‌ی ڕێزلێنانه له مرۆڤ، وه‌سیله‌ی نزیكبوونه‌وه و موناجاته له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره، بۆیه‌شه كه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (( وَاسْجُدْ وَاقْتَرِبْ ))، واته: تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ و كڕنووشبردن ببه و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بكه‌ره‌وه.. پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێت: (( أقْرَبُ مايَكُونُ العَبْدُمِنْ رَبِّهِ وَهُوَ سَاجِدٌ فَأَكْثِرُوا الدُّعَاءَ )) رواه مسلم، واته: له كاتی سوجده‌بردنییدا، مرۆڤ له هه‌موو كات زیاتر له خودا نزیكه، بۆیه له‌و كاته‌دا دوعا بكه‌ن.
ده‌رخستنی به‌خشنده‌یی خودا:
له میعڕاجدا، خودای په‌روه‌ردگار په‌نجا نوێژی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌ڕز كرد، پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رمووێت: (( فَفَرَضَ عَلَيَّ خَمْسينَ صَلاةً في كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ ))، واته: له میعڕاجدا، خودا په‌نجا نوێژی له‌سه‌ر فه‌ڕز كردم له هه‌ر شه‌و و ڕۆژێكدا.. ئینجا خودای گه‌وره په‌نجا نوێژه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه بۆ پێنج نوێژ، به‌ڵام به پاداشتی په‌نجا نوێژ، له‌مه‌شدا گوزارشتی به‌خشنده‌یی خودا به‌دیده‌كرێت و، فه‌زڵی خودا بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئاشكرا ده‌بێت و، ئاماژه‌ی ئاسانی و ڕه‌حمه‌تی ئیسلامیشی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری، به‌ره‌كه‌ت و چاكه‌یه:
كاتێك خودای په‌روه‌ردگار په‌نجا نوێژی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) فه‌ڕز كرد، پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (سڵاوی خودای له‌سه‌ربێت) ئامۆژگاریكرد كه داوای كه‌مكردنه‌وه له خودا بكات، مو‌سا (سڵاوی خودای له‌سه‌ربێت) هه‌موو جار ئامۆژگاری ده‌كرد تاوه‌كو خودای گه‌وره په‌نجا نوێژه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه بۆ پێنج نوێژ.. بۆیه ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی مو‌سا (سڵاوی خودای له‌سه‌ربێت) خێر و به‌ره‌كه‌ت بوو بۆ ئه‌م ئۆممه‌ته، بۆیه نابێت ئیماندار قسه‌ی خێر پاشه‌كه‌وت بكات له ئامۆژگاریكردنی برایه‌كه‌ی، نه‌خاسمه كه پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ئامۆژگاری به گه‌وره‌ترینی شته‌كان له ئایین هه‌ژماركردووه، كاتێك ده‌فه‌رمووێت: (( الدِّينُ النَصيحَةُ )) رواه مسلم، واته: ئایین ئامۆژگارییه.
ئیسلام ئایینی فیتڕه‌ته:
جوبڕائیل (سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت) دوو ده‌فری پێشكه‌شی پێغه‌مبه‌رمان كرد (دروودی خوای له‌سه‌ربێت): ده‌فرێك شه‌ڕابی تێدا بوو، ده‌فرێكیش شیری تێدا بوو، پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌فری شیره‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، جوبڕائیل (سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت) پێی‌ووت: تۆ فیتڕه‌تت هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئیسلام ئه‌و ئایینه‌یه كه ته‌واو له‌گه‌ڵ فیتڕه‌تی خودا ده‌سازێت كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر دروستكردووه، بۆیه ده‌بینین كه ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو شوێن و كاتێك ده‌گونجێت، ئه‌مه‌ش داواكردنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر ئه‌و فیتڕه‌ته، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و ئایینه پاكه بین.
پایه‌ی (بیت المقد‌س):
خودای گه‌وره (بیت المقد‌س) ی كرده شوێنی شه‌وڕه‌وییه‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت)، له‌مه‌شدا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون هه‌یه له‌سه‌ر پایه و پیرۆزیی (بیت المقد‌س)، چونكه (بیت المقد‌س) قیبله‌ی یه‌كه‌م و حه‌ڕه‌می سێیه‌می موسڵمانانه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شه بۆ قووڵی په‌یوه‌ندی په‌یامی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) و په‌یامی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی (سڵاوی خوایان له‌سه‌ربێت)، ئه‌و هه‌قیقه‌ته گرینگه‌ش به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی ئه‌و شوێنه پیرۆزه (بیت المقد‌س) ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌موو موسڵمانان وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی نێوان شوێنكه‌وتووانی ئایینه ئاسمانییه‌كان.
دونیا خانه‌ی موبته‌لابوونه:
گه‌شتی ئیسرا و میعڕاج دڵدانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بوو (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) پاش دڵڕه‌قی خه‌ڵكی سه‌رزه‌مین، له‌مه‌شدا ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌بینرێت كه دونیا خانه‌ی خه‌م و به‌ڵا و ناخۆشییه، ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك بلوایه به دوور بێت له خه‌م و به‌ڵا و ناخۆشی، ئه‌وه پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) بێخه‌م لێی ده‌گوزره‌اند، به‌ڵام ئه‌و له هه‌مووان زیاتر زیانلێكه‌وتووی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و هتد بوو.. بۆیه نابێت خه‌م و به‌ڵا و ناخۆشی ڕاده‌ستی نائومێدیمان بكه‌ن و، ناشبێت به‌هۆی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی ڕۆژگار له درێژه‌دان به‌و كاروانه سارد ببینه‌وه، چونكه هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ خودا بێت، خودا‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه و پشتی به‌رنادات، خۆشیش له‌گه‌ڵ ناخۆشیدایه، سه‌ركه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ئارامگرتندایه.
په‌ندوه‌رگرتن و تێفكرین:
پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) چه‌ندین نموونه‌مان له ڕه‌نگه‌كانی خه‌ڵك بۆ ده‌گوازێته‌وه له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له میعڕاج بینیبوونی كه به‌هۆی تاوانه ترسناكه‌كان و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (زینا و نه‌دانی زه‌كات و حه‌ڕامخۆری و نوێژنه‌كردن و و غه‌یبه‌ت و دووزمانیی و هتد..) سزا ده‌درێن، بۆیه كاتێك ئه‌و دیمه‌نانه ده‌بینین، شایانی ئێمه‌یه كه خۆمان بپارێزین له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره تاوانانه و خۆشمان له‌و شتانه دوورربخه‌ینه‌وه كه هانده‌رن بۆ ئه‌و سه‌رپێچییانه.
خۆڕاگری له‌سه‌ر ئیمان:
دوای ڕێزلێنانه گه‌وره‌كه، پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له گه‌شته ئاسمانییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زه‌وی.. كاتێك خه‌ڵكی له‌و گه‌شته‌ی ئاگادار كرده‌وه، ئیمانی ئیمانداران ده‌ركه‌وت، كه‌لله‌ڕه‌قی بێدینه درۆزنه‌كانیش ئاشكرابوو.. بۆیه به درێژایی ڕۆژگار ئه‌و موعجیزه‌یه تاقیكردنه‌وه بووه، كه خۆڕاگری ئیمانداران و دووڕوویی سه‌رڕه‌قه‌كان ده‌رده‌خات، له‌وباره‌یه‌وه خودای گه‌وره ده‌ه‌فه‌رمووێت: (( وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِلنَّاسِ )) الاسرا‌ء ـ 60 ـ، واته: ئه‌وشتانه‌ی كه له خه‌وندا نیشانمان دایت، ته‌نها تاقیكردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵكی.
گه‌وره‌یی قودڕه‌تی خودا:
له ڕاستییدا ئه‌و ڕووداوه گه‌وره له گه‌وره‌ترین ئه‌و موعجیزانه بوو كه خودای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر و ئیماندارانی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه پاكه‌كه پێ چه‌سپاو كرد، ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ قودڕه‌تی له ڕاده‌به‌ده‌ری خودای گه‌وره كه سنووری هه‌موو پێشبینییه‌كانی تێپه‌ڕاند و به‌ربه‌سته سه‌خته‌كانی زه‌مه‌نه‌ی بڕی.. خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (( إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ ))، واته: بێگومان هه‌ر كاتێك فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێك جێبه‌جێ بكات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت: ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواكه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
كۆتایی:
ویستی خودای گه‌وره وا بووه، كه ئه‌و موعجیزه‌یه وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهامبه‌خش بمێنێته‌وه، كه واتا مه‌زنه‌كانی ئیسرا و میعڕاج به بیر موسڵمانان دێنێته‌وه و، به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بۆ نیشتیمانه‌كانی نه‌مریی ده‌یانبزووێنێ.. داواكارین له خودای گه‌وره كه ئه‌و یاده‌وه‌رییه به خێر و خۆشی به‌سه‌ر ئۆممه‌ت و جیهانیی ئیسلامییدا بگه‌ڕێته‌وه.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق