Ads (728x90)

زانیاری سەرنجڕاکێش سەبارەت بە گەلانی جیهان
زانایان لە زیاتر لە بوارێك ئەوەیان سەلماندووە، کە هەموو وڵاتێك، گەلەکانیان لە شتێکی گشتییدا هاوبەشن لەگەڵ یەکتری، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بیەوێت زیاتر بزانێت، لەو چەند خاڵەی خوارەوەدا زانیاری سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە گەلانی جیهان دەستدەکەوێت:

  1. بە پێی ئامارەکان، کە سەنتەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیانداوە، گەلی کۆلمبی بە بەختەوەرترین و گەشبینترین گەلی جیهان دادەنرێت، لە دوای ئەو گەلی پیرۆڤی و ئینجا گەلی بەڕازیلی دێن، لەوبارەیەوە ڕێکخراوی (گالۆب ئینتەرناشیۆنال ئەسۆسیشن) دووپاتیکردووەتەوە لەوەی، کە گەلی کۆلمبی خاوەنی دوو هێندە بەختەوەرییە کە هەموو گەلانی جیهان هەیانە.
  2. هەرچەند پایتەختی ڕووناکی لەوێدایە، بەڵام گەلی فەڕەنسی بە ڕەشبینترین گەلی جیهان پۆڵێنکراوە، وڵاتانی ئەوروپی لیستی وڵاتە ڕەشبینەکانیان داگیر کردووە، کە فەڕەنسا لە پێشەوەیاندایە.
  3. ئایسلەندا خاوەنی پاکژترین ژینگەیە لە جیهاندا بە ڕێژەی (93%)، ئەمەش بە گوێرەی توێژینەوەیەك کە هەردوو زانکۆی (یال) و (کۆلۆمبیا) لە ئەمریکا ئەنجامیانداوە. ئایسلەندا خاوەنی پاکژترین هەوایە و ڕووبەری سەوزایی بەرفراوانی تێدایە.
  4. ژنانی نیوزیلەندا زیاتر لە هەموو ژنانی جیهان مافەکانیان دەستەبەرە و هاوشانن لەگەڵ پیاوانیان لە ڕووی کرێ و یاساکانی کار.
  5. جارێکی تریش ئایسلەندا دەگەڕێتەوە ناو لیستەکە، ئەوجارەیان لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەوە دێت کە لە ئاشتییدا دەژین، ئەمەش بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی ڕێژەی تاوان تێیدا، لە دوای ئەویش هەردوو وڵاتی دانیمارك و نیوزیلەندا دێن.
  6. کەنەدا وڵاتی یەکەمە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی ژمارەی خاوەن لێهاتوویی و پلەی بەرزی زانستییەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ڕێکخراوی جیهانی (OECD). نیوەی گەلی کەنەدی هەڵگری نازناوی لێهاتوویی و پلەی زانستیی بەرزن.
  7. گەلی وڵاتی پۆلیڤیای لاتینی لە هەموو گەلانی دونیا زیاتر بەوە ناسراون، کە پێشوازی لە بێگانە و گەشتیاران ناکەن، لە دوای ئەوانیش گەلی وڵاتی ڤەنزوێلا دێت.
  8. بە گوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری (فۆربس)، قەتەڕ دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە، کە پێش وڵاتانی ئیسکەندەنافیا لە ئەوروپا و وڵاتانی تری خۆرئاوا کەوتووە.

إرسال تعليق