Ads (728x90)

بە ڕەسمی: زێدان بووە یاریدەدەری ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید
ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی "کارلۆ ئەنشیلۆتی" دووپاتی لەوە کردەوە، کە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی "زێنەدین زێدان"، دەبێتە یاریدەدەری لە سەرکردایەتیکردنی یانەی شاهانە.

ئەو دووپاتکردنەوەیەی "کارلۆ ئەنشیلۆتی" لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا بوو، کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) بۆی سازکرا بوو، ئەنشیلۆتی ئەوەشی ڕاگەیاند، کە (پۆل کلێمنت)، کە یاریدەدەری بوو لە یانەی پاریس سانجێرمان، هاوڕێیەتی زێدان دەکات لە یاریدەدانی لە قۆناغەکانی داهاتووی ئەرکەکانی لە یانەی شاهانە.

"کارلۆ ئەنشیلۆتی" دووپاتی لەوەش کردەوە، کە (گیۆڤانی ماوری) لە چوارچێوەی تیمی هونەری سەرپەرشتیکردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت و دەبێتە ڕاهێنەری توانای جەستەیی.

إرسال تعليق