Ads (728x90)

بەرماڵێکی تایبەت بە نەخۆشانی ئێسك و جومگەکان
چاوەڕوان دەکرێت لە ئیماڕات، بەرماڵێکی نوێ و تایبەت بخرێتە بازاڕەوە، کە حەسانەوە بۆ نوێژخوێنەکانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی ئێسك و جومگەکان دابین دەکات.

تایبەتمەندیی بەرماڵەکە لەوەدایە، کە کێشی نوێژخوێن دەمژێت و پاڵەپەستۆی سەر چەند خاڵێکی جیاواز لە جەستەکەی کەمدەکاتەوە، ئەمەش بە ڕێگەی سیستەمێکی پێکهاتوو لە پێنج چینەوە دەبێت کە بۆی دانراوە. چینی یەکەم پێکدێت لە ڕووێکی دروستکراو لە وردە داوەکان، لەگەڵ بەرگێك کە بەرگەی گەرمایی دەگرێت، پێستێکی دژە میکرۆکبیشی هەیە، هەروەکو بەرماڵەکە بەرگەی بەکتریا و کەڕووەکان دەگرێت. ئینجا چینی سێیەم دێت بۆ مژین و دابەشکردن و هەڵگرتنی کێشی نوێژخوێنەکە، کە کار دەکات بۆ دابینکردنی پاراستن لە نێوان نوێژخوێنەکە و ڕووە ڕەقەکان. سەبارەت بە چینی خوارەوە و کۆتاییش، ئەوەیان تایبەتمەندیی گرتن و کێشکردنی تێدایە بۆ ڕێگەگرتن لە خلیسکان و گۆڕینی ئاراستەی قیبلە.

إرسال تعليق