لیژنەی تەئدیبی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، بڕیاریدا هەردوو جەمسەری تۆپی پێی تورکیا (بێشکتاش و فەناربەخشە) سزا بدرێن و لە بەشداریکردنی پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکان بێبەشبکرێن، ئەمەش بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بە هەڵسان بە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکانی خولی تورکی.
لیژنەکە بڕیاریدا یانەی فەناربەخشە بۆ دوو وەرزی لەسەر یەك لە بەشداریکردنی پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکان بێبەشبکرێت، بێجگە لە ساڵێکی تر، کە سزاکەی تێدا جێبەجێدەکرێت، ئەگەر هاتوو یانەی فەناربەخشە لە ماوەی پێنج ساڵدا هەر سەرپێچییەکی ئەنجام دابێت.
سەبارەت بە یانەی بێشکتاش، لیژنەکە بڕیاریدا بۆ تەنها یەك وەرز لە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکان بێبەشی بکات.
سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر سزادانی دەستەی کارگێڕی هەردوو یانەکە، لە ڕۆژانی داهاتوو لیژنەکە چاوەڕێی ڕاپۆرتی ڕوونکردەوە دەکات.

إرسال تعليق