Ads (728x90)

“چاویلکەی گۆگڵ” تایبەتمەندییەکی گرنگی تێدایە
کۆمپانیای گۆگڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، داهێنانە تازەکەی “چاویلکەی گۆگڵ” ڕێگە بە کارپێکردنی هیچ جۆرە پرۆگرامێك نادات کە ناوەڕۆکەکەی تایبەتمەندیی (داوێنپیسی) لەخۆبگرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری “بی سی وۆڵد” ئەمریکی تایبەتمەند لە بواری کۆمپیۆتەر، بەمدواییانە کۆمپانیای گۆگڵ هەڵساوە بە تازەکردنەوەی (سیاسەتەکانی پەرەپێدانی پرۆگرامەکان کە لەسەر سەکۆی گۆگڵ گلاس) کاردەکەن، ئەمەش بۆ مەبەستی دابینکردنی زانیاری زیاتر بۆ ئەو کەسانەی پەرە بە پرۆگرامەکان دەدەن دەربارەی ئەو پرۆگرامانەی کە لە توانایاندا هەیە پەرەیپێبدەن بۆ کارکردن لەسەر “چاویلکەی گۆگڵ”.

شایەنی باسە کۆمپانیای گۆگڵ ناوی “گلاس وێر” ی لەو پرۆگرامانە ناوە.

إرسال تعليق