Ads (728x90)

“جۆلیان فۆبێر”: بەهاکانی لێبووردەیی و ڕەوشتبەرزی لە ئیسلامدایە
دوای موسڵمانبوونی، لە دەستپێشخەرییەك بۆ ڕاستکردنەوەی چەمکە چەوتەکان کە لە دژی ئیسلام بانگەشەیان بۆ دەکرێت، “جۆلیان فۆبێر” یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، هەڵساوە بە گێڕانەوەی چیرۆکی موسڵمانبوونەکەی.

“جۆلیان فۆبێر” دەڵێت: هۆکاری موسڵمانبوونم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە پتەوانەی، کە لە سەردەمی منداڵیدا لەگەڵ هاوڕێ موسڵمانەکانم کۆیدەکردمەوە، بێجگە لە ڕەوشتە جوانەکانیان، کە پاڵیان پێوەنام بۆ ڕاگەیاندنی بڕیاری موسڵمانبوونم.

“جۆلیان فۆبێر” درێژە بە قسەکانی دەدات: لە شاری (لۆهاڤەر) لە فەڕەنسا، ئاشنایەتییم لەگەڵ هاوڕێ موسڵمانەکانم پەیداکردووە و بە پێکەوەژیانێکی جوان لەگەڵیان کاتەکانم دەگوزەراند، کە ئەمە وایلێکردووە بە دوای ئایینی ئیسلامدا بگەڕێت، کە سەرەنجام قەناعەتی بە ئیسلام بۆ دروستبووە و بڕیاری لە موسڵمانبوونی خۆی داوە.

 “جۆلیان فۆبێر” کە بە موسڵمانبوونەکەی هەست بە حەسانەوەی دەروونی دەکات، لە قسەکردن بۆ ڕۆژنامەی “لیکیب” ی فەڕەنسی دەڵێت: ئەوەم بۆ ئاشکرا بوو، کە ڕەوشتبەرزی هاوڕێ موسڵمانەکانم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەوان سوور و پێداگیرن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئیسلام، ئەوەش بوو تەکانی دامێ کە لەسەر وردەکاری ئەو ئایینە بگەڕێم، لە ئاکامدا بۆم دەرکەوت، کە بەرزترین بەهاکانی لێبووردەیی و ڕەوشتبەرزی تێدایە.

“جۆلیان فۆبێر” ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە هاوسەرە جەزائیرییەکەی بە پلەیەکی گەورە بەشداریکردووە لە دەوڵەمەندکردنی زانیارییەکانی لەسەر ئایینی ئیسلام.

“جۆلیان فۆبێر” ئاماژە بەوەش دەدات، کە فرە شارستانییەتی، بیری مرۆڤ زۆر دەوڵەمەند دەکات، نموونەش بەوە دەهێنێتەوە، کە هاوسەرێکی جەزائیری هەیە، کوڕە گەورەکەشی بە ئینگلیزی و فەڕەنسی قسە دەکات و لە عەڕەبیش تێدەگات، کوڕە گچکەکەشی خاوەنی سێ ڕەگەزنامەیە (ئینگلیزی، فەڕەنسی، جەزائیری).

شایەنی باسە “جۆلیان فۆبێر” یاریزانێکی دیار و ئاستبەرزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووە، بۆ ماوەیەکیش لە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی یاریکردووە.

“جۆلیان فۆبێر”: بەهاکانی لێبووردەیی و ڕەوشتبەرزی لە ئیسلامدایە




إرسال تعليق