به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
دروود و سڵاو له گیانی پێغه‌مبه‌ری نازدار و تێكڕای كه‌سوكار و یاوه‌رانی
ساڵانێكه بیرۆكه‌ی ئه‌وه له ئه‌ندێشه‌مدا گه‌ڵاڵه بووه، كه بابه‌تییانه و دوور له هه‌موو هه‌ڵچوون و هاندانێكی ده‌مارگیرییانه، تاوتووێی پرسی شه‌وبه‌رات (شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان) بكه‌م و ئه‌و بابه‌ته له جوغزیی ئه‌و هه‌ستیاریی و هاوكێشه ئاڵۆزه‌یه ده‌ربهێنم، كه وه‌كو ته‌وقێكی ترسناك كراوه‌ته گه‌ردنی موسڵمانان، ده‌شمه‌وێت به‌رچاوڕوونیی و ڕۆشنایی پێویستییان له‌و باره‌یه‌وه پێببه‌خشم، چونکە پێموایه ئه‌و باس و بابه‌ته زۆر له قه‌باره‌كه‌ی خۆی قه‌به‌تر كراوه، ته‌نانه‌ت زیاده‌ڕۆییشی تێدا كراوه و ناشێت و ناسازێت موسڵمانانی هۆگر و شه‌یدای خواناسیی و خواپه‌رستیی به پاساو و بیانووی بیدعه و بیدعهكاریی تا سه‌رئێسقان له موماره‌سه‌ی ئه‌و نه‌ریت و دابه پیرۆزه بێزار بكرێن، ته‌نانه‌ت ساردیش بكرێنه‌وه..!، به ڕووێكی دیكهشەوه، ده‌مه‌وێت شوێنپێی موسڵمانان قایمتر بێت له مانه‌وه و متمانەدانهوه به خودی خۆیان له هه‌ڵبژاردن و هه‌نگاونان له سه‌ر ڕێچكه‌ی حه‌زره‌تی محمد (د خ) و درێژه‌دان به‌و خواناسی و خواپه‌رستییه‌ی، كه ساڵه‌های ساڵه، نه‌وه دوای نه‌وه، له سایه‌یدا په‌روه‌رده ده‌بن، به داخهوهشەوە ده‌یڵێم، کە له‌و قۆناغه‌ی ئێستاماندا، خه‌ڵكانێك هانده‌درێن و به ئه‌جێندای گوماناویی و به ئاراسته‌كردنێكی مه‌به‌ستدار ده‌جووڵێندرێن بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی و په‌رته‌وازه‌یی له ڕیزی موسڵمانان (كه دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به سهختگییرییهوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ موسڵمانان ده‌كه‌ن له شێوه بابه‌تێكی ئاوه‌هادا، له گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕوانگه‌یه‌كی هێمنانه‌وه بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆیان ده‌رده‌بڕن)، بۆیه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له چوارچێوه‌ی كورته توێژینه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به ساخكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی درووستی و ڕه‌واییه‌تی تایبه‌تكردنی شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان به هه‌ستانه‌وه بۆ خواپه‌رستی و پاڕانه‌وه و نوێژكردن و تاد.. نووسیوه، بۆ باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی بهڕۆژبوونهكهیشی، ئه‌وا لای به‌ڕێزتان شاراوه نییه، كه لە نیوه‌ی هه‌موو مانگێكی ساڵی كۆچی به‌ڕۆژووبوون سوننه‌ته، بۆیه پێم باشبوو له‌و سنووره‌وه پتر بپڕژێمه سه‌ر وورده‌كاری مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی باسه‌كه‌م، كه له ڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌رعیبوونی شه‌وه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه و باسی به‌ڕۆژووبوونه‌كه لێبگه‌ڕێم، چونکە ئەگەر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وه‌كه یه‌كلایی بووه‌وه، ڕاسته‌وخۆ هه‌مان فه‌زڵ و گه‌وره‌ییش له بهڕۆژووبوونهكهشدا ده‌چه‌سپێت، به‌و هیوایه‌ی هه‌مووان له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سوودمه‌ند ببن.
به‌ڕێزان، مانگی شه‌عبان پێگه و پایه‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره‌ی له نێو مانگه‌كانی ساڵی كۆچی و وێسته‌گه‌كانی مێژووی ئیسلامی‌دا هه‌یه و به به‌شێكی بارگاوی به به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵی په‌روه‌ردگار له ژیانی موسڵمان ناسراوه، كه دیاره چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازی دوورتر له بینینی ئێمه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌م ڕاستییه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (دخ) له‌و مانگه‌دا به خواپه‌رستی هەڵوەستەی لە ئاستدا کردووە.
ئه‌گه‌ر خواپه‌رستی و عیبادهت له‌و مانگه‌دا چه‌سپاو بێت، ئه‌وا له نیوه‌ی مانگهكهشییدا چه‌سپاوتره، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پڕ سوود و سه‌لمێندراو سه‌باره‌ت به گەورەیی ئەو شه‌وه.
فه‌زڵی شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پیرۆز هاتووه، كه به چه‌ندین ڕێگه‌وه سهنهدهكانییان ساخبۆته‌وه، لەوانە: له عبد الله بن عمرو , معاذ , أبو هریرة , أبو ثعلبة , عوف بن مالك , أبو بكر , أبو موسی , عائشة (ڕه‌زای خوایان له سه‌ر بێت)، كه لێره‌دا ده‌قی فه‌رمووده‌كان و سه‌رچاوه‌كانییان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م: روی عبد الله بن عمرو عن رسول الله صلی الله علیه وسلم أنّه قال: (( یَطَّلِعُ اللهُ عزّ وجلّ إلی خلقه لیلةَ النصفِ من شعبان، فیغفر لعباده إلا لاثنین: مُشاحن وقاتل نفس )). واته: عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مر له پێغه‌مبه‌ری (د خ) گێڕاوه‌ته‌وه، كه فه‌رموویه‌تی: خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان له دروستكراوه‌كانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و له به‌نده باشه‌كانی خۆی خۆشده‌بێت، ته‌نها له دوو كه‌س نه‌بێ: كه‌سێك ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵی دابێت، كه‌سێكیش قاتیل بێت (واته: بكوژ بێت)، له‌و بڕگه‌یه‌دا كه ده‌ڵێت: (په‌روه‌ردگار له دروستكراوه‌كانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه، هاندان و جوڵاندنی هه‌ستی موسڵمانان به‌دیده‌كرێت كه زیاتر بایه‌خ به چاكه و خێر و خواپه‌رستی بده‌ن)، ئه‌م فه‌رمووده‌یه له په‌رتووكه‌كانی (المسند ـ به‌رگی دووه‌م ـ لاپه‌ڕه ـ 176 ـ ، الترغیب و الترهیب ـ به‌رگی سێیه‌م ـ لاپه‌ڕه ـ 284 ـ ، مجمع الزوائد ـ به‌رگی هه‌شته‌م ـ لاپه‌ڕه ـ 65 ـ ) هاتووه.
فه‌رمووده‌ی دووه‌م: روی معاذ بن جبل عن النبی صلی الله علیه وسلم أنّه قال )) :یَطَّلِعُ اللهُ إلی خلقه لیلةَ النصف من شعبان فیغفر لجمیع خلقه إلا لمُشرك أو مُشاحن ))، واته: معازی كوڕی جه‌به‌ل له پێغه‌مبه‌ری (د خ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگیی شه‌عبان له دروستكراوه‌كانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و له هه‌موو درواستكراوهكانی خۆی خوش ده‌بێت، ته‌نها له دوو كه‌س نه‌بێ: كه‌سێك كه موشریك بێ، واته: هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات، كه‌سێكیش ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵ بگرێت، ئه‌م فه‌رمووده‌یه ابن حبان له صحیحهكهی خۆی گێڕاویه‌تییه‌وه له به‌رگی 12 لاپه‌ڕه 481 و ته‌به‌ڕانیش له په‌رتووكی الكبیر به‌رگی 20 لاپه‌ڕه 109 ، هه‌روه‌ها له په‌رتووكی (الاوسط) یش له به‌رگی 8 لاپه‌ڕه 65 و أبو نعیم له په‌رتووكی (الحلیة) به‌رگی 5 لاپه‌ڕه 195 گێڕاویانه‌ته‌وه، بێجگه له‌وانیش زانایانی فه‌رمووده فه‌رمووده‌كه‌یان به (مرفوعی) له مكحول و ئه‌ویش له مالك ابن یخامر ئه‌ویش له معاز گێڕاوه‌ته‌وه، حافظ الهیثمی له په‌رتووكی (المجمع ـ به‌رگی 8 ـ لاپه‌ڕه ـ 65 ـ) ده‌ڵێت: ئه‌و فه‌رمووده‌یه له لایه‌ن ته‌به‌ڕانی له هه‌ردوو كتابی (الكبیر و الاوسط) گێڕدراوه‌ته‌وه و پیاوه‌كانی نێو زنجیره‌ی سه‌نه‌ده‌كه جێی متمانه و باوه‌ڕین و مالك بن یخامر پیاوێكی جێی متمانه‌یه و مكحول پێیگه‌یشتووه و هیچ پچڕانێك له سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه‌دا نییه، پوخته‌كه‌ی: ابن حبّان له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی له به ڕاست دانانی فه‌رمووده‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، له دوو ڕێگه‌كه‌ی تری هاتنی فه‌رمووده‌كه‌شدا، ئه‌گه‌ر یه‌كێك حوكمی لاوازی به سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌دا دابێت، ئه‌وا كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاست خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و واقیعیانه بۆی .
فه‌رمووده‌ی سێیه‌م: روی أبو هریرة قال: قال رسول الله صلی الله علیه وسلم:) إذا كان لیلةَ النصف من شعبان یغفر الله لعباده, إلا لمُشرك أو مُشاحن)، واته: ئه‌بو هوڕه‌یره فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر (د خ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان هات، خودای په‌روه‌ردگار له به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت، ته‌نها له كه‌سێك خۆش نابێت كه موشریك بێ، واته: هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات، هەروەها كه‌سێكیش ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵ بگرێت، ئه‌م فه‌رمووده‌یه له په‌رتووكی (كشف الاستار) به‌رگی دووه‌م ـ لاپه‌ڕه ـ 436 ـ ) هاتووه، الهیثمی له په‌رتووكی (المجمع ـ به‌رگی هه‌شته‌م ـ لاپه‌ڕه ـ 65 ـ ) ده‌ڵێت: به‌ززاز ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌سێك له زنجیره‌ی سهنهدهكهدایه به‌ناوی (هشام بن عبدالرحمن) كه من نایناسم و ته‌واوی پیاوه‌كانی دیكه‌ی سه‌نه‌ده‌كه جێی متمانه و باوه‌ڕین، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و ڕاستییه‌ی كه بوخاری له په‌رتووكی (التاریخ الكبیر ـ به‌رگی هه‌شته‌م ـ لاپه‌ڕه 199 ـ ) باسی ئه‌و ( هشام بن عبدالرحمن ) ه ی كردووه و له ئاستییدا هیچی نه‌دركاندووه و بێده‌نگ بووه، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر شتێكی هێنده گرنگ و كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌بووایه، بوخاری ئه‌و بێده‌نگییه‌ی خۆی ده‌شكاند و ڕاستییه‌كه‌ی ده‌دركاند.
فه‌رمووده‌ی چواره‌م: روی أبو ثعلبة الخشنی عن النبی صلی الله علیه وسلم قال: (إذا كان لیلةَ النصف من شعبان یَطَّلِعُ اللهُ عزَّ وجلَّ إلی خلقه فیغفر للمۆمنین ویترك أهل الضغائن وأهل الحقد بحقدهم)، واته: أبو ثعلبة الخشنی له پێغه‌مبه‌ری (د خ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان هات، خودای په‌روه‌ردگار له دروستكراوه‌كانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و له ئیمانداران خۆش ده‌بێت و وازده‌هێنێت له ئه‌هلی ڕق و كینه و دوژمنكاریی، واته: له‌وان خۆشنابێت، ته‌به‌ڕانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له په‌رتووكی (المجمع ـ به‌رگی هه‌شته‌م ـ لاپه‌ڕه 65 ـ) و ئه‌بو عاسم له په‌رتووكی (السنة ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ لاپه‌ڕه 223 ـ) گێڕاوه‌ته‌وه، الهیثمی له په‌رتووكه‌كه‌ی (المجمع ـ به‌رگی هه‌شته‌م ـ لاپه‌ڕه 65 ـ) ده‌ڵێت: له زنجیره‌ی سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی"الاحوص بن حكیم" و ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش لاوازه، قسه‌ش له سه‌ر "الاحوص بن حكیم" له "الدار قطنی" وه‌رده‌گیرێت كه له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی له پیاوانی جێی متمانه و باوه‌ڕی گێڕایه‌وه، ئه‌وا كاری پێده‌كرێت (په‌رتووكی ـ التهذیب ـ به‌رگی یه‌كه‌م ـ لاپه‌ڕه 168 ـ)، بۆیه ئه‌و كه‌سانه له باس و بابه‌تی شایه‌تی و موتابهعهدا، جێی به‌ڵگه و متمانه‌ن.
فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م: عه‌وفی كوڕی مالیك به هه‌مان ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یره و معاز گێڕاویه‌ته‌وه و به‌ززاز له په‌رتووكه‌كه‌یدا (كشف الاستار ـ به‌رگی دووه‌م ـ لاپه‌ڕه 436 ـ) گێڕاویه‌تیه‌وه.
فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت ده‌گێڕێته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) فه‌رموویه‌تی: (یَنزلُ اللهُ تبارك وتعالی لیلةَ النصف من شعبان إلی السما‌ء الدنیا, فیغفر لكلّ نفس إلا إنساناً فی قلبه شَحناءُ أو مُشركاً بالله عز وجل)، واته: خوای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا و له هه‌موو كه‌سێك خۆش ده‌بێت، ته‌نها له مرۆڤێك نه‌بێت كه ڕق و كینه و هه‌ستی دوژمنكاریی له دڵدا بێت، مرۆڤێكیش هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات، ئه‌م فه‌رمووده‌یه (إبن خزیمة) له په‌رتووكی (التوحید ـ 90) و إبن أبی عاصم (509) گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ززاز له په‌رتووكه‌كه‌ی (كشف الاستار ـ به‌رگی دووه‌م ـ لاپه‌ڕه 435 ـ) ده‌ڵێت: ئه‌هلی عیلم و زانست ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه و پشتییان پێبه‌ستووه.
فه‌رمووده‌ی حه‌وته‌م: أبو موسی به هه‌مان ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یره و معاز و عوف گێڕاویه‌تییه‌وه و ئیبن ماجەش له په‌رتووكه‌كه‌ی (به‌رگی ـ 1 ـ لاپه‌ڕه 446) و اللالكائی (763) گێڕاویانه‌ته‌وه و سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه لاوازه.
فه‌رمووده‌ی هه‌شته‌م: عائیشه ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (د خ) فه‌رموویه‌تی : (إن الله عز وجل یَنزلُ لیلةَ النصف من شعبان إلی السما‌ء الدنیا فیغفر لأكثر من عدد شعر غنم بنی كلب)، واته: خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا و به قه‌د ژماره‌ی مووى مه‌ڕوماڵاتی تیره‌ی (كلب) بەڵکو زیاتریش له خه‌ڵك خۆش ده‌بێت، سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه لاوازه، أحمد له په‌رتووكه‌كه‌ی (به‌رگی ـ 6 ـ لاپه‌ڕه 238) و ترمذی له په‌رتووكه‌كه‌ی (به‌رگی ـ 3 ـ لاپه‌ڕه 107) و إبن ماجة له په‌رتووكه‌كه‌ی (به‌رگی ـ 1 ـ لاپه‌ڕه 445) گێڕاویانه‌ته‌وه، به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ش له عائیشه به سه‌نه‌دێكی لاواز گێڕدراوه‌ته‌وه و بیهقی له په‌رتووكه‌كه‌ی (الشعب - 3835) گێڕاویه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ڕاشكاوانه ئاماژه به‌وه دراوه، كه پێغه‌مبه‌ر (د خ) له‌و شه‌وه‌دا بۆ عیبادهت هه‌ستاوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه تێیدا هاتووه: پێغه‌مبه‌ر (د خ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌م شه‌وه شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبانه و خودای په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌دا له به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت و له‌وانه‌ش خۆش ده‌بێت كه داوای لێخۆشبوونی لێده‌كه‌ن و به‌زه‌یی به‌وانه‌دا دێته‌وه كه داوای به‌زه‌یی و میهره‌بانی لێده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی ئه‌هلی ڕق و كینه‌ن و دوژمنكارین خوا وازیان لێدێنێت (واتە لێیان خۆش نابێت).
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان چه‌سپاوه، به تایبه‌ت ڕیوایه‌تی یه‌ك له‌و فه‌رموودانه كه ڕیوایه‌تی (معاذ) ه و (إبن حبّان) به ته‌نها به ڕاستی (صحیح) داناوه، له پێشه‌وه‌ش قسه‌ی بهززازمان گواسته‌وه كه وتبووی: ئه‌هلی عیلم و زانست پشتییان پێبه‌ستووه، كه‌واته فه‌رمووده‌كه چه‌سپاوه به وێنه‌ی كێ‌و له زه‌ویدا، ته‌نانه‌ت ئه‌لبانی له په‌رتووكی (السلسلة الصحیحة ـ 1144) فه‌رمووده‌كه‌ی به ڕاست (صحیح) داناوه و له ته‌علیق له سه‌ر په‌رتووكی (السنة) ی أبی عاصم ـ 509 ـ 510 ـ 511 ـ 512 ) به هه‌مان شێوه فه‌رمووده‌كه‌ی به ڕاست (صحیح) داناوه.
یان له به‌ر ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێك له زانستی فه‌رمووده نازانن، یان په‌له ده‌كه‌ن له حوكمداندا، یانیش خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و قسه‌كردن له گه‌ڵیاندا هیچ سوودێكی نییه!.
بۆیه به زانینی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه پیرۆزه، ئه‌وا خێر و چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تێك ئه‌نجامبدرێت، كه بچێته ژێر ڕۆشنایی بنچینه‌یه‌كی گشتییه‌وه، وه‌كو نوێژكردن و خێر و سه‌ده‌قه‌كردن یان كارێكی له‌و شێوه‌یه، له حاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر ئهوهسهلمێندرا، كه سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه لاوازه و لایه‌نی ڕه‌خنه‌گر و ڕه‌تكه‌ره‌وه داوای به‌ڵگه‌ی تایبه‌تی له سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه كرد، ئه‌وا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
یه‌كه‌م: دڵنیانه‌بوون و نه‌بوونی قه‌ناعه‌ت له‌و بابه‌ته به به‌ڵگه‌ی گشتی و داواكردنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ر بابه‌تێك، ئه‌وا ئه‌وه‌ی لێ په‌یدا ده‌بێت، كه به‌ڵگه‌ی گشتیی په‌كبخرێت!، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ریعه‌تی پاكمان، ته‌نانه‌ت زه‌ربه‌شی لێبدرێت، چونكه داواكردنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كدا، خۆی له خۆیدا بیدعه!.
دووه‌م: به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به‌و ئایه‌ته پیرۆزه و هاوشێوهكانیی كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:أم له‌م شركا‌ء شرعوا له‌م من ا‌لدین ما لم یأذن به الله، شوری ـ 21 ـ ، ئه‌وا ئه‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه له شوێنی خۆیدا نییه، تەنانەت له به‌ر دووشت هه‌ڕه‌شه‌شی تێدایه:
یەکەم/ پرسیار له (إبن تیمیة) كرا ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت له باره‌ی نوێژكردن له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌و شه‌وه‌دا به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ نوێژیكرد، وه‌كو چۆن كۆمه‌ڵێك له پێشینه‌كان ده‌یانكرد، ئه‌وه شته‌كی باشه، له شوێنێکی تریشدا فه‌رموویه‌تی: سه‌باره‌ت به شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان، ئه‌وا له فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه‌كه‌یدا چه‌ندین فه‌رمووده و گواستنه‌وه له پێشینه چاكه‌كان هه‌یه، كه ئه‌وان له‌و شه‌وه‌دا نوێژیان كردووه، ئه‌گه‌ریش پیاو به ته‌نیا نوێژ بكات، ئه‌وا پێشینهكانیش له پێشوودا كردوویانه، ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كه بۆی، بۆیه شتێكی وا نكۆڵی لێناكرێت، ته‌واو ـ مجموع فتاوی إبن تیمیة ـ به‌رگی سێیه‌م ـلاپهڕه(131 ـ 132).
دووەم/ الحافظ ابن رجب الحنبلی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له په‌رتووكه‌كه‌یدا (لطائف المعارف – لاپه‌ڕه ـ 263 ـ) ده‌ڵێت: لە شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان، شوێنكه‌وتووان ( التابعون ) له خه‌ڵكی شام به گه‌وره‌یان زانیوه و به خواپه‌رستی كۆششیان تیاداكردووه، خالیدی كوڕی مه‌عدان و لوقمانی كوڕی عامر و هه‌ندێكی دیكه‌ش له پێشه‌نگه دیار و كاراكانی شوێنكه‌وتووانی شام شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان هه‌ڵده‌ستانه‌وه و له مزگه‌وت خواپه‌رستییان ده‌كردوو و پێشه‌وا إسحاق كوڕی ڕاهویه له گه‌ڵیان كۆك و ته‌با بووه له سه‌ر ئه‌مه، له باره‌ی ئه‌وه‌ش كه موسڵمانان به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وت بۆ خواپه‌رستی هه‌ڵبستنه‌وه و بمێننه‌وه، ئه‌وه بیدعه نییه.
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وبه‌رات به فه‌رمووده راسته‌كان (الصحیحة) چه‌سپاوه، زۆرێكیش له پێشینه‌كان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌یان به هه‌ستانه‌وه بۆ خواپه‌رستی به خێر و چاكه داناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به بیدعه ناوزه‌د بكرێت، قسه‌یه‌كی نه‌شیاو و نابه‌جێیه و له هیچ مه‌زهه‌بێكی موعته‌به‌ر و ناموعتهبهر پشتی پێنابه‌سترێت، سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ش (الامر بقیام لیلها وصیام نهارها) كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر كاری پێبكرێت بیدعه‌یه، به‌ڵكو خێر و چاكه‌ی هه‌ستانه‌وه له شه‌وه‌كه‌دا و به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژه‌كه‌یدا، له به‌ڵگه‌ی تره‌وه هاتووه، وه‌كو له سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه، هه‌روه‌كو نكۆڵی‌كردن له‌و ڕاستییه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره و تێناگه‌م بۆچی ئه‌وانه خه‌ڵك دوورده‌كه‌نه‌وه له تاعه‌ت و عیبادهت و به بیانووی بیدعه‌وه بانگه‌شه بۆ ناوبانگی خۆیان ده‌كه‌ن؟!!، بۆیه وا باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی نكۆڵیكارن، با له‌وه وریا بن نه‌كه‌ونه ژێر حوكمی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه :فلیحذر الذین یخالفون عن أمره أن تصیبهم فتنة أو یصیبهم عذاب ألیم.، النور: 63.
له كۆتایشدا ده‌ڵێین: سه‌رچاوه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ قسه‌كردن له سه‌ر باسی شه‌وبه‌رات، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترتان ده‌سبكه‌وێت ده‌توانن له‌و په‌رتووكانه سوودمه‌ند بن كه له سه‌ره‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده‌كان نیشانمان كردوون.

پوخته‌ی ئەوەی له‌و ڕیوایه‌تانه‌ی سەرەوە باسمانكردن و هه‌ڵوه‌سته‌مان لهسهریانكرد ئه‌وه‌یه:
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی حوكمی لاوازیی ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه، ئه‌وا به ئه‌ده‌به‌وه ده‌ڵێین:

خوڵاسه‌ی مه‌به‌ست:
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وبه‌رات به فه‌رمووده راسته‌كان (الصحیحة) چه‌سپاوه، زۆرێكیش له پێشینه‌كان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌یان به هه‌ستانه‌وه بۆ خواپه‌رستی به خێر و چاكه داناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به بیدعه ناوزه‌د بكرێت، قسه‌یه‌كی نه‌شیاو و نابه‌جێیه و له هیچ مه‌زهه‌بێكی موعته‌به‌ر و ناموعتهبهر پشتی پێنابه‌سترێت، سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ش (الامر بقیام لیلها وصیام نهارها) كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر كاری پێبكرێت بیدعه‌یه، به‌ڵكو خێر و چاكه‌ی هه‌ستانه‌وه له شه‌وه‌كه‌دا و به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژه‌كه‌یدا، له به‌ڵگه‌ی تره‌وه هاتووه، وه‌كو له سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه، هه‌روه‌كو نكۆڵی‌كردن له‌و ڕاستییه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره و تێناگه‌م بۆچی ئه‌وانه خه‌ڵك دوورده‌كه‌نه‌وه له تاعه‌ت و عیبادهت و به بیانووی بیدعه‌وه بانگه‌شه بۆ ناوبانگی خۆیان ده‌كه‌ن؟!!، بۆیه وا باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی نكۆڵیكارن، با له‌وه وریا بن نه‌كه‌ونه ژێر حوكمی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه :فلیحذر الذین یخالفون عن أمره أن تصیبهم فتنة أو یصیبهم عذاب ألیم.، النور: 63.
له كۆتایشدا ده‌ڵێین: سه‌رچاوه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ قسه‌كردن له سه‌ر باسی شه‌وبه‌رات، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترتان ده‌سبكه‌وێت ده‌توانن له‌و په‌رتووكانه سوودمه‌ند بن كه له سه‌ره‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده‌كان نیشانمان كردوون.
(( وصلّی الله علی سیدنا محمد و علی آله و صحبه و سلم))
ئامادەکردنی/ مەلا ئاراس ڕواندوزی .. 2011 ..
إرسال تعليق