Ads (728x90)

ڤیدیۆ: میهرەبانی لە نێوان گیانەوەراندا
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ساتەوەختی هێڕشبردنی پڵنگێك بۆ سەر مەیمونێکی مێ تۆمارکراوە کە لە ساتی دانانی کۆرپەلەکەی ناو سکییدا بووە (ولادة)، ئەوەی سەرسوڕهێنەرە لەناو گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوەیە، کە پڵنگەکە دڵنەرم دەبێت بۆ حاڵەتی مەیمونە بچووکەکە و پەلاماری نادات، بەڵکو لە دیمەنێکی زۆر سۆزدارانەدا دەیلاوێنێتەوە و میهرەبانی بۆ دەنوێنێت، کە زۆر لە مرۆڤەکان لە دەستیان نایەت ئەوە بکەن!!.

زۆر سەرسوڕهێنەرە، کە ئەو پڵنگە دڕندەیە سروشتی دڕندەیی لە بەرامبەر مەیمونە بچووکەکە دەگۆڕێت، لە بری ئەوەی بیکاتە ژەمە خواردنێکی چەور، دەبینین گاڵتە و یاری لەگەڵدا دەکات، لەوەش سەرسوڕهێنەرتر، لە کاتی پەلاماری گیانەوەرە دڕندەکانی تردا بەرگری لێدەکات و بەرەنگاریان دەبێتەوە!!، بە بینینی ئەو دیمەنە ناتوانیت بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە سەرسوڕمانبوونی خۆت بکەیت، تەنها دەتوانیت بڵێیت (سبحان الله)!!.

لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویستماندا هاتووە، کە حەزرەت (دروودی خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێت: « جَعَلَ اللَّهُ الرَّحْمَةَ مِائَةَ جُزْءٍ ، فَأَمْسَكَ عِنْدَهُ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ جُزْءاً ، وَأَنْزَلَ في الأَرْضِ جُزْءاً وَاحِداً ، فَمِنْ ذَلِكَ الْجُزْءِ يَتَرَاحَمُ الْخَلْقُ ، حَتَّى تَرْفَعَ الْفَرَسُ حَافِرَهَا عَنْ وَلَدِهَا خَشْيَةَ أَنْ تُصِيبَهُ »، واتە: خودای گەورە میهرەبانی خۆی کردووەتە سەد بەش، نەوەد و نۆ بەشی لای خۆی هێشتووەتەوە، یەك بەشیشی ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر زەوی، لەو بەشەش کە لەسەر زەویدا هەیە، بەهۆیەوە دروستکراوانی خودا لەگەڵ یەکتردا بەزەیی و میهرەبان دەبن، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەسپ سمی خۆی بەرز دەکاتەوە نەوەکو بەر منداڵەکەی بکەوێت!!.

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لەسەر ئەو ناونیشانەی خوارەوە بکەن:

إرسال تعليق