Ads (728x90)

بەپەلە: ئەنشیلۆتی بووە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید
کەمێك لەمەوبەر، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند، کە ڕاهێنەری ئیتاڵی بەناوبانگ (کارلۆ ئەنچیلۆتی) لەگەڵ یانەی شاهانە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و گرێبەستی نێوانیان ئیمزاکراوە.

بە گوێرەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە، ماوەی گرێبەستی (کارلۆ ئەنچیلۆتی) لەگەڵ یانەی شاهانە سێ ساڵە و تاوەکو ساڵی (2016) لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە تەواکردنی کارەکانی گرێبەستی (کارلۆ ئەنچیلۆتی) لەگەڵ یانەی شاهانە، چەندین ئاستەنگی هاتە پێش، چونکە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ (کارلۆ ئەنچیلۆتی) هەڵبوەشێنێتەوە، تا دواجار یانەی شاهانەبڕی (4,5) ملیۆن یۆرۆی لە بری دەستبەرداربوون لە (کارلۆ ئەنچیلۆتی) دایە یانە فەڕەنسییەکە.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی تایبەتدا، (کارلۆ ئەنچیلۆتی) بە میدیاکان بناسێنرێت.

إرسال تعليق