Ads (728x90)

تەلەفزیۆنە تازەکەی سامسۆنگ شێوە “چەماوە” یە
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری، نرخی تەلەفزیۆنە تازەکەی دیاریکرد، کە شێوە “چەماوە” یە، کە بەهاکەی دەگاتە (١٣) هەزار دۆلار، کە ئەو بڕەش، یەکسانە بە هەمان ئەو بڕەی، کە کۆمپانیا ڕکابەرەکەی (LG) بۆ دوا بەرهەمی خۆی دیاریکردووە.

سامسۆنگ هیواخوازە ئەو سەرکەوتنەی لە شاشەکانی (OLED) بەدەستیهێنا کە لە مۆبایلە زیرەکەکەی (S4) بەکاریهێناوە، لەو جۆرە تەلەفزیۆنەشدا ڕەنگبداتەوە، کە تێچووی تەلەفزیۆنەکانی شێوە “چەماوە”، پێنج هێندە زیاترە لە تەلەفزیۆنەکانی شاشە ڕاست.

جێگەی گوتنە، کە بەرزبوونەوەی نرخی هەردوو جۆرە تەلەفزیۆنەکە، کە هەردوو کۆمپانیای (SAMSUNG) و (LG) دیاریانکردووە، ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی بەرهەمهێنانیان دەکات.

إرسال تعليق