Ads (728x90)

دوو شت زۆر ئازاری مرۆڤ دەدەن لە دونیادا
ـ دوو شت ئازاری مرۆڤ دەدەن لە دونیادا: سەرقاڵ بوون بە ڕابردوو، سەرقاڵ بوون بە کەسانی تر!.

ـ تاکە چارەسەری کێشە دەروونییەکان بریتییە لەوەی، کە نابێت مرۆڤ بێکار یان تەنیا بێت!.

ـ کێشەکانت بۆ خەڵك ڕوون مەکەوە، چونکە ئەو کەسەی پێتدەڵێت: چۆنیت؟، ئەوە تەنها سڵاوکردن و پرسیارێکە و بەس!.

ـ مرۆڤی بێبەخت نییە، بەڵام هەندێك بیرۆکە هەن، کە هۆکاری بەدبەختین، بیرۆکەی گەشبینیش نین، بەڵکو کەسە گەشبینەکان هەن، چونکە ئەوان بڕیاریانداوە لە ژیاندا گەشبین بن!.

ـ ئەوە شکستەکانن، کە سەرکەوتن دروستدەکەن!.

ـ قەت مەڵێ کاتی پێویستم نییە، چونکە هەموو مرۆڤە گەورەکان ڕۆژەکانیان لە (24) کاتژمێر زیاتر نەبووە!.

ـ جگە لە خۆت، هیچ کەسێك نییە فرمێسکەکانت بسڕێت، کەسیش نییە لە پاشی خودا سەرکەوتنەکانت بۆ بەدەستبێنێت جگە لە عەقڵ و دەستی خۆت نەبێت!.

ـ لەبەر یەك هۆکاری سادە من هەمیشە گەشبینم، چونکە هیچ سوودێکم لە پێچەوانەکەیدا نەبینیووە کە (ڕەشبینی) یە!.

ـ سەلیقە و میزاجەکەت، گرانبەهاترین سەروەت و سامانتە، بۆیە سەلیقە و میزاجەکەت بەرز بکەرەوە بۆ ئەوەی بنووسیت تا کار بکەیت، بۆ ئەوەی بە ئیجابییانە هەڵسوکەوت بکەیت، کەوایە دەرفەت بە هیچ دروستکراوێك مەدە سەلیقە و میزاجەکەت بشێوێنێت!.

إرسال تعليق