Ads (728x90)

“ئەتڵەسی تووتن”: ڕاستییە ترسناکەکان دەربارەی جگەرەکێشان
لە قاهیرەی پایتەختی میسر، هەڵمەتێك بە زمانی عەڕەبی لە “ئەتڵەسی تووتن” ڕاگەیەنرا، کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی زانیاری بەڵگەدارە سەبارەت بە بەکارهێنانی تووتن لەسەر ئاستی جیهان، کە هاوکات ئاماری تەواو لەبارەی زیانە کوشندەکان و ڕاستییە ترسناکەکان جگەرەکێشان دەخاتە بەردەست، لەوانە:

  1. هۆشداریدان لە مەترسیدارترین شت لە “ئەتڵەسی تووتن” ئەوەیە، کە ژن و منداڵ لە وڵاتە پێشکەوتووەکان ئەو چین و توێژەی کۆمەڵگان کە زۆرتر کراونەتە ئامانجی گەورە کۆمپانیاکانی تووتن.
  2. ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکێك لەو ناوچانەی جیهان دەژمێردرێت کە زۆرترین ڕێژەی تووتنی تێدا بەکاردێت.
  3. ئامارە ڕەسمییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئاستی جگەرەکێشە میسرییەکان گەیشتۆتە ڕێژەی (20%) ی کۆی دانیشتووانی وڵات، کە بە گوێرەی دوا سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی میسر (90) ملیۆن کەسە.
  4. لە (10) ساڵی ڕابردوودا، سەرنجی ئەوە دراوە، کە ژمارەی جگەرەکێشەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، کە ڕێژەی کوڕانی لاو نزیکەی (15%) جگەرەکێشەکانە، ڕێژەی کچانی لاویش نزیکەی (9%) جگەرەکێشەکانە.
  5. پەتای تووتن ساڵانە دەبێتە هۆکاری مردنی (6) ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان.

ئامانجیش لە ئەتڵەسە تازەکەی تووتن ئەویە، کە تەرکیز بخاتە سەر ئەو زانیارییانەی کە بەرجەستەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی جگەرەکێشان لە بەردەم بڕیار بەدەستەکان و میدیاکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.

إرسال تعليق