Ads (728x90)

چۆن دەبیتە گوێگرێکی باش؟!
ئەو ڕێگایانە چین کە بەهۆیانەوە ببیتە گوێگرێکی باش؟!.

ئەو ڕێگایانەی کە ڕێگەخۆشکەرن بۆ ئەوەی توانای گوێگرتنت هەبێت بە شێوەیەکی باش بۆ ئەو کەسەی کە قسەت لەگەڵدا دەکات، تاوەکو ببیتە کەسێك کە جێگەی پێشوازی خەڵك بیت و پشتت پێببەستن، تکایە ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بکەن و هەوڵبدەن پەیڕەوی لێبکەن.

پێدەچێت وا گومان ببەیت کە مانای گوێگرتن ئەوەیە هیچ شتێك نەکەیت، بەڵام لە هەقیقەتدا وا نییە، چونکە بە گەڕان بەناو فەرهەنگەکانی زمانە جیاوازەکاندا، شتێکی سەرسوڕهێنەرت دەستدەکەوێت، چونکە واتای ڕاستەقینەی گوێگرتن ئەوەیە، کە هەوڵ بدەیت و گوێبگریت، سەرنج لە قسە و وتەکان بدەیت، هەر بەو بۆنەیەشەوە، بفەرموون با چۆنییەتی فێربوونی هونەری گوێگرتن بزانین:

  • گرنگی بە ڕاستگۆیی بدە و لە درۆکردن دوور بکەوە.
  • بە چاو لەگەڵ ئەو کەسە بە کە قسەت لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی تەرکیزت لەسەر ئاراستەی قسەکانی بێت.
  • پرسیار ڕووبەڕووی ئەو کەسە بکەوە کە قسەت لەگەڵ دەکات.
  • ئارامگر بە و دان بە خۆت دابگرە.
  • هاوسۆزبە لەگەڵ ئەو کەسەی کە قسەت لەگەڵ دەکات.
  • خۆت سەرقاڵ مەکە و سەرنجت بخە سەر وتە و قسەکانی ئەو کەسەی کە قسەت لەگەڵ دەکات.
  • قسە بەو کەسە مەبڕە کە قسەت لەگەڵ دەکات و مەبە هۆکاری دروستبوونی پچڕ پچڕی لە قسەکانییدا.
  • ئەو کەسەی کە قسەت لەگەڵ دەکات بەرەو شتی لاوەکی مەبە و هەوڵبدە لە جوغزی بابەتەکەدا بمێنێتەوە.
  • هەوڵ مەدە بەسەر ئەو کەسەدا زاڵ بیت کە قسەت لەگەڵ دەکات.

    إرسال تعليق