Ads (728x90)

“باخچەی قوڕئان” شاکارێکی ژینگەیی ناوازە
بڕیار وایە لە میرنشینی (دوبەی) لە ئیماڕات، باخچەی (قوڕئانی پیرۆز) لەسەر ڕووبەری (60000) هەزارمەتر دووجا دروستبکرێت، کە ئەو ڕووەك و درەختانەی تێدا دەچێنرێن، کە ناویان لە قوڕئانی پیرۆزدا هاتووە.

ژمارەی جۆرەکانی ڕووەك کە لە قوڕئانی پیرۆزدا باسکراون (54) جۆر ڕووەکن.

ڕووبەری قۆناغی دووەمی پرۆژەکەش دەگاتە (21,500) هەزار مەتر دووجا، ڕووبەری قۆناغی سێیەمی پرۆژەکەش دەگاتە (31,500) هەزار مەتر دووجا.

بە گوێرەی دیزاینی ئامادەکراوی باخچەکە، ڕووبەرە چێنراوەکان بە ڕێڕەوێکی پێچراو دەبەسترێنەوە، بە تەرزێك کە حەزی دۆزینەوە لای سەردانیکەرانی باخچەکە دەورووژێنێت، بێجگە لەوەی کە لەناو باخچەکەدا شوێنی تایبەت بە نمایشکردنی ڕوونی ئەو موعجیزانە ئامادەکراوە کە لە قوڕئانی پیرۆزدا باسکراون.

شایەنی باسە  لە مانگی داهاتووش پرۆژەکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و لە مانگی حەوتی ساڵی داهاتووش تەواو دەبێت.

إرسال تعليق