Ads (728x90)

تاكە وڵاتێك کە ماوەی بەڕۆژووبوون تێیدا لە هاوین و زستان وەکو یەکە
ئۆگەندا بە تاکە وڵات دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان، کە ماوەی بەڕۆژووبوون تێیدا لە هاوین و زستان وەکو یەکە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، واتە کاتی بەربانگ و پاشێو تێیدا لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵ یەکسانە و گۆڕانی بەسەردا نایەت.

هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی جوگرافیایی ئۆگەندا لەسەر هێڵی یەکسانبوون (خط الاستواء)، چونکە ماوەی شەو و ڕۆژ  تێیدا بە درێژایی ساڵ وەکو یەکە و ناگۆڕێت، بەبێ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ کە شایەنی باس بێت.

کۆماری ئۆگەندا دەکەوێتە لای خۆرهەڵات لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقیا و زۆرینەی دانیشتووانەکەشی مەسیحین و لەگەڵ ئەوەشدا ئایینێکی فەرمی لەو وڵاتەدا بوونی نییە.

ئۆگەندا خاوەن چەندین پێگەی سروشتی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێشە، ساڵانێكیش بە بەهەشتی سەرزەمین دەناسرا، موسڵمانانیش (١٢%) ی کۆی گشتی دانیشتووانەکەی پێکدێنن، کە زۆرینەیان سوننە مەزهەبن لەگەڵ کەمینەیەکی شیعە.

إرسال تعليق