له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ورووژێنەردا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای كرد، دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز، سەماکەرانی سامبا به ئەنجامی (3 - 0) شكستی به کەڵەشێرەکان هێنا.
له‌یارییه‌كەدا، کە لە چوارچێوەی یارییە دۆستانه‌کان بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل لەسەر یاریگای شاری (پۆرتۆ ئه‌لیگری) به پاڵپشتی زیاتر له (61) هه‌زار هانده‌ر، سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە کردنەوەی گرێکوێرە سەختەکەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا، کە بیست و یەك ساڵ بوو سەماکەرانی سامبای تووشی دڵتەنگی کردبوو.
له تایمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیداریان كرده سه‌رگۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له تۆماركردنی گۆڵ.
له تایمی دووه‌مدا، کوڕانی (سکۆلاری) به‌هه‌مان ئاست ده‌ركه‌وتنەوە، تا له خوله‌كی (54) دا لە ڕێی (ئۆسكار) ه‌وه توانیان گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن، پێش كۆتایی هاتنی یارییه‌كەش و له خوله‌كی (85) دا، بەڕازیلییەکان دووەم گۆڵی خۆیان لە لایەن (هێرناندز) تۆماركرد، له دواساته‌كانی یارییەکەشدا، (لۆكاس مۆرا) به لێدانی سزا سێیەم گۆڵی بۆ به‌ڕازیل تۆماركرد.
به‌و سەرکەوتنە گەورەیەش، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل دوو ئامانجی گرنگی پێکا، یەکەمیان: له دوای ساڵی 1992 و دوای 21 ساڵ، توانی جارێكی تر له‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بباته‌وه و گرێکوێرە سەختەکە بکاتەوە. دووەمینشیان: پەیامێکی ئاراستەی ڕکابەرەکانی کرد کە لە ئاستێکی باشدایە بۆ پاڵەوانییەتی (جامی کیشوەرەکان) کە بڕیار وایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر خاکی سامبا دەستپێدەکات

إرسال تعليق