Ads (728x90)

حیسابە بانکییەکانی موسڵمانان لە ئەمریکا دادەخرێن
لە درێژەی پیادەکردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە لە دژی موسڵمانان، بانکە ئەمریکییەکان حیسابی بانکی موسڵمانانیان داخست، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە بدەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (دیترۆیت نیوز)، کۆمپانیای ( ألف العربیة) کە تایبەتمەندە لە بواری فێرکردن و شارەزاکردنی ئەمریکییەکان بە زمانی عەڕەبی بە ڕێگەی ئینتەرنێت، لە کۆتایی مانگی ڕابردوو ئاگادارکردنەوەیەکی لە کۆمپانیای (جی بی مۆرجن تشیز) پێگەیشتووە و پێیڕاگەیەنراوە، کە حیسابە بانکییەکەی داخراوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە فەرمانبەرانی بانکەکە، بیانووی داخستنی حیسابی بانکی کۆمپانیای ( ألف العربیة) یان بەوە هێناوەتەوە، کە ئامرازێکی شیکاری، هۆشداری داوەتە بانکەکەیان، کە حیسابی کۆمپانیای ناوبراو، هەڕەشەیەکی ئەمنی دروستدەکات.

لای خۆیەوە، هاوڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی (سمارة جبرائیل) دووپاتی لەوە کردووەتەوە، کە دوای موسڵمانبوونی و ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی موسڵمان، بە موفاجەئە لە داخستنی حیسابی بانکییەکەی و کارتی دڵنیایییەکەی لە کۆمپانیای (بەنك ئۆف ئەمریکا) ئاگادارکراوەتەوە.

بەڕێوبەری جێبەجێکاریش لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکی ـ ئیسلامی دەڵێت: گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە، بە کاری ڕەگەزپەرستانە هەژماردەکرێت، کە هۆکارە ئایینی و ڕەگەزییەکانی لە پشتەوەن.


إرسال تعليق