Ads (728x90)

“ڕۆلان گارۆس”: ڕافائیل نادال نازناوەکەی بەدەستهێنا
یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی لە یاری تێنسی سەرزەوی (ڕافائیل نادال) درێژە دەدات بە چیڕۆکی مێژوویی سەرکەوتنەکانی لە پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە “ڕۆلان گارۆس” و، بۆ هەشتەم جار نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی سەرکەوتنی بەسەر هاونیشتیمانەکەی (دەیڤید فیرەر) بە ئەنجامی (6/3 و6/2 و6/3) بەدەستهێنا.

بەو دەستکەوتە نوێیەی، (ڕافائیل نادال) بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە نازناوی یەکێك لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکانی (گراند بۆ ئاشتی) بۆ هەشتەمین جار لەسەر ئاستی تاکە کەس بەدەستبهێنێت.

إرسال تعليق