Ads (728x90)

پێکانە نادیارەکەی میسی هەڕەشە لە بلۆگرانا دەکات
ڕاهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین (فێرناندیز سیغورینی)، ڕادەی بەهێزی پێکانە نادیارەکە ئاشکرا دەکات کە (میسی) گیرۆدەی بووە، ئەو هۆشداریشیداوە لە سەرەنجامی نەخوازراوی ئەوەی، کە ئەگەر (میسی) بە تەواوەتی پشووی پێنەدرێت، بە ڕێژەی (100%) بۆ مۆندیالی (2014) ی بەڕازیل ئامادە نابێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە ئامادەیی (میسی) بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە جێگەی مەترسییە.

دەربارەی پێکانەکەی میسی، (فێرناندیز سیغورینی) ئاماژە بەوە دەدات، کە پێکانەکانی ڕان لە ڕۆژگاری ئێستادا بە بەراورد بە پێشوو بەربڵاوترە، ئەمەش بەهۆی تەرکیزکردنە سەر توانای جەستەیی و لێهاتوویی تاکەکەسی، کە ئەمەش ماندووبوونێکی جەستەیی ئێکجار زۆری گەڕەکە، لە کاتێکدا لە ڕابردوودا تەرکیز دەکرایە سەر تەکتیك و پلانەکان کە هەر یاریزانێکیان دەخستە بەردەم ئەرکی دیاریکراوی خۆی لەناو یاریگا.

إرسال تعليق