Ads (728x90)

مۆرینیۆ بووەوە ڕاهێنەری جلشینەکانی لەندەن
دوای وازهێنانی لە درێژەدانی مەشقدانەوەی یانەی شاهانە، (خۆزێ مۆرینیۆ) جارێکی تر گەڕایەوە بۆ یانە کۆنەکەی (چێلسی ئینگلیزی).

تەلەفزیۆنی یانەی چێلسی بڵاویکردەوە، کە (خۆزێ مۆرینیۆ) بەختەوەرە بە گەڕانەوە بۆ ناو کەشوهەوای پرێمەرلیگ و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ڕاهێنان لە ڕیزی یانە لەندەنییەکە، ئەو خوازیار ئەوەش بووە، کە بە هەمان نەفەسی ساڵی (2004) هەنگاو بنێت کە بە سەردەمی زێڕینی یانە لەندەنییەکە دەژمێردرێت

(خۆزێ مۆرینیۆ) دانیناوە بەوەش کە هەرگیز خۆشەویستی خۆی بۆ یانەی چێلسی ئینگلیزی نەشاردووەتەوە، بۆیە ئەو خۆشەویستییە هاندەر و هەوێنی سەرکەوتنییەتی لە هەنگاوە تازەکانییدا.

شایەنی باسە گرێبەستی نوێی (خۆزێ مۆرینیۆ) لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بۆ چوار وەرز دەبێت.

إرسال تعليق