Ads (728x90)

یەکەم سەرەکوەزیر کە لەسەر ئیسلام لە سێدارە درا
سەرەكوەزیری تورکی “عدنان مندریس”، لە ساڵی (1950) بە چەندین پڕۆگرامی سەیر و سەرسوڕهێنەر خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەو کات ئەمریکا پێشبینی شکستهێنانی کردبوو، چونکە بەڵێنەکانی بۆ گەلی تورکی تەنها بریتی بوون لە: گێڕانەوەی بانگدان بۆ مزگەوتەکان، ڕێگەدان بە تورکەکان بۆ بەجێهێنانی فەڕیزەی حەج، سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی خوێندنگا ئایینیەکان و دەستپێکردنەوەی تەدریس تێیاندا، نەهێشتنی دەستوەردانی وڵات لە جلوبەرگی ژنان.

بەرەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆر زۆر سەرسوڕهێنەر بوون، چونکە حیزبەکەی “عدنان مندریس” توانی (318) کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەمەش بووە هۆی کەوتنی حکومەتی ئەتاتورك، بەوەش “عدنان مندریس” دەستنیشانکرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرەکوەزیران، ئیدی بە فەرمی لەو پۆستەدا دەستبەکار بوو.

یەکەم سەرەکوەزیر کە لەسەر ئیسلام لە سێدارە درا
“عدنان مندریس” بووە سەرەکوەزیر و جڵەوی حوکمی گرتە دەست، “جلال بایار”ـیش کە سەرۆكی حیزبەکەی بوو، بووە سەرەککۆمار. “عدنان مندریس” دەستیکرد بە بەجێهێنانی بەڵێنەکانی کە لە کاتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن بە گەلەکەی دابوو، ئەو بە دەنگ داواکانی گەلەوە چوو.

 لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا گرێدرا و دیاریی ئەو مانگە پیرۆزەشی پێشکەش بە گەلەکەی کرد، کە بریتیبوو لە: بانگدان لە مزگەوتەکان، ئازادی جلوبەرگ، ئازادی تەدریس، دەستیشکرد بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان.

ئەو بەوەندەش نەوەستا، بەڵکو (10) هەزار مزگەوتی دروستکرد، (25) هەزار قوتبخانەشی بۆ لەبەرکردنی قوڕئانی پیرۆز کردەوە، هەروەها خۆی لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی نزیککردەوە بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل، چاودێریشی خستە سەر هێنانی ئەو داوودەرمان و کەلوپەلانەی کە لە ئیسرائیل دروستدەکران، تا کار بەوە گەیشت لە ساڵی (1956) باڵیۆزی ئیسرائیلی لە تورکیا دەرکرد.

ئا لەو کاتانەدا، تەیار و هێزە دژە ئیسلامەکان لە دژی “عدنان مندریس” کەوتنەخۆ، پیلانگێڕییەکانیان سەریگرت و بە ئامانجی نەگریسیان گەیشتن، ئەوە بوو لە ساڵی (1960) ژەنەڕاڵ  “جمال جو رسل” هەڵسا بە ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی، کە لە ئاکامدا “عدنان مندریس” و “فطین زورلو” و “حسن بلکثانی” دەستگیرکران و بە ناڕەوا لە سێدارەدران.

إرسال تعليق