Ads (728x90)

٩٥% ی خەڵك بە هەڵە دەستەکانیان دەشۆن
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە  95% ی خەڵك بە هەڵە دەستەکانیان دەشۆن!، لە کاتێکدا دەستشووشتن شتێکی ڕۆتینی ڕۆژانەیە و زیاتر لە چەند جارێك ئەنجام دەدرێت!.

تیمێك لە توێژەران لە زانکۆی (میشیگان) هەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە، بەوەی چاودێریان خستە سەر چۆنییەتی دەستشووشتن لە شۆرگە گشتییەکان، سەرەنجام بۆیان ڕوونبووەتەوە، کە تەنها 5% ی خەڵك بە شێوەیەکی دروست و تەواو دەستەکانیان دەشۆن و بە بایەخپێدانەوە ئەو کارە دەکەن بۆ خۆپاراستن لە میکڕۆب و بەکتریاکان!.

جێگەی گوتنە، کە دەستشووشتن بە شێوەیەکی دروست و تەواو، دەرفەتەکانی تووشبوون بە هەڵامەت کەمدەکاتەوە، هەروەها پارێزگاریش دەکات لەو نەخۆشییانەی پەیوەندیان بە خواردەمەنییەکانەوە هەیە.

زانایان و توێژەران کە سەرپەرشتی ئەو توێژینەوەیان کردووە، سەرنجمان بۆ ئەوە ڕادەکێشن، کە شێوازی دروست و تەواو بۆ دەستشووشتن ئەوەیە، کە هەردوو لەپی دەست بخرێنە ژێر ئاوی گەرم یان سارد، ئینجا دانانی سابون لەناو دەست، ئینجا شێلانیان بە شێوەیەکی باش، کە لەوەشدا بایەخ بدرێت بە نێوانی پەنجەکان، دواتر هەردوو دەست لانیکەم بۆ ماوەی بیست چرکە بدرێنە بەر ئاو، پاشان وشککردنەوەیان بە خاولییەکی پاك.

إرسال تعليق