Ads (728x90)

پلیگرینی پۆستی ڕاهێنەرایەتی مانچستەرسیتی وەرگرت
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی ڕەسمییدا، دەستبەکاربوونی (مانوێل پلیگرینی) لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە ڕاگەیاند.

بە گوێرەی بۆندی واژۆکراو لەگەڵییدا، (مانوێل پلیگرینی) بۆ ماوەی سێ وەرز لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، کە دوای (10) ڕۆژی تر، ئەرکی سەرکردایەتییکردنی جلشینەکانی شاری مانچستەر بە شێوەیەکی پراکتیکی وەردەگرێت.

پێگەی ڕەسمی یانەی مانچستەر سیتی لێدوانێکی (مانوێل پلیگرینی) لە دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی دابەزاندووە، کە دەڵێت: زۆر بەختەوەرم بەو دەرفەتە جوانە، بینینی داهاتووی تیپەکەم ڕوونە لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا.

ئەو هەروەها دەڵێت: هەموو شتێك لە مانچستەر سیتی ئامادەیە بۆ درێژەدان بە سەرکەوتن، من زۆر بە گوڕوتینم بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو تیپە بەهرەمەندە.

إرسال تعليق