فەتوایەکی نوێی شەرعی ڕێگە بە ملیۆنان تووشبووی نەخۆشی شەکرە دەدات (لە کەنداو) کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕۆژووەکانیان بشکێنن.
فەتواکە، کە لە لایەن (سعد الخثلان) ئەندامی ئەنجوومەنی گەورە زانایان لە سعودیە دەرچووە، ڕێگە بە ملیۆنان تووشبووی نەخۆشی شەکرە دەدات لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ڕۆژووەکانیان بشکێنن، ئەوەش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەگەریی، کە ڕۆژنامەی (الوئام) ی سعودی بڵاویکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە (سعد الخثلان) مامۆستای بەشی (الفقە) لە کۆلیژی شەریعە لە زانکۆی (محمد بن السعود) ی ئیسلامی دەڵێت: دروستە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە (لە جۆری یەکەم کە بە ـ وەستانی کاری پەنکریاس لە دەردانی مادەی ئەنسۆلین ـ ناسراوە) لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەڕۆژوو نەبن، چونکە بە مادەی ئەنسۆلین چارەسەری ئەو جۆرە نەخۆشییە دەکرێت و، وەرگرتنی ئەو مادەیەش لە ڕێگەی دەمەوە نابێت، چونکە ئەنزیمەکانی هەرسکردن لە گەدە هەڵیدەوەشێنێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو مادەیە دەبێت لە ڕێگەی دەرزییەوە بدرێتە نەخۆشەکان (بەلای زۆربەی تووشبووەکانەوە).
هەروەها (سعد الخثلان) فەتوای داوە بۆ ئافرەتانی سکپڕ، کە دەتوانن ڕۆژووەکانیان بشکێنن تەنانەت ئەگەر تووشبووی نەخۆشی شەکرەش نەبن.
شایەنی باسە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە مانگی تەمموزەوە، لەو ماوەیەشدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ماندووبوونی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

إرسال تعليق