Ads (728x90)

گواردیۆلا بە ڕەسمی بووە ڕاهێنەری باڤارییەکان
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی تایبەتدا، کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی بە میدیاکان وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆی گرێدرا، (پیپ گواردیۆلا) گوتی: بیرکردنەوەی یانەی بایرن میونخ لە هەڵبژاردنم بۆ سەرکردایەتیکردنی باڤارییەکان، بە لای منەوە وەکو دیارییەك بوو.

(پیپ گواردیۆلا) هەروەها گوتی: لەگەڵ تیپە گەورەکاندا، هەمیشە فشار بوونی هەیە، من ئەوە دەزانم، ئامادەشم بۆ ئەو ئەرکە گرانە.

(پیپ گواردیۆلا) ئەو ڕاستییەشی درکاند و گوتی: خولی بۆندسلیگا زۆر سەختە، پێویستیشم بە ڕاهاتن هەیە بە شێوەیەکی خێرا لەگەڵ یاریزان و ڕکابەرەکان.

دەربارەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیش، (پیپ گواردیۆلا) گوتی: یانە جیهانییەکانی چەشنی بایرن میونخ کەمن، کە خاوەن ڕابردووێکی دەوڵەمەند بن، جێگەی شەڕەفە کە بانگهێشت بکرێیت بۆ ئێرە.

(پیپ گواردیۆلا) ڕوونیکردەوە، کە هەوڵ نادات هەمان ئەو تیپە دروستبکاتەوە کە لە بەرشەلۆنە هەیبوو، ئەو لەوبارەیەوە گوتی: تۆپی پێ بۆ یاریزانانە نەوەکو بۆ ڕاهێنەران.

إرسال تعليق