Ads (728x90)

بەهۆی ئیسلامەوە، یانەی نیوکاسڵ تووشی تەنگەژە دەبێت
بەر لە دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ)، یانەی نیوکاسڵ یونایتد تووشی تەنگەژە دەبێت، چونکە یاریزانە موسڵمانەکانی ئامادە نین درێسە تازەکەی بپۆشن کە دروشمی کۆمپانیای (وۆنغا) ی لەسەرە، کە بە پێی گرێبەستێك بووەتە چاودێری ڕەسمی یانەکە.

کۆمپانیای (وۆنغا) تایبەتمەندە لە بواری پێدانی قەرز، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هەریەك لە یاریزانانی یانەکە (بابیس سیسیە، حاتەم بن عەڕەفە، شێخ تیوتی) ڕەتیبکەنەوە درێسی تازەی یانەکەیان بپۆشن ئەگەر لۆگۆی ئەو کۆمپانیایەی لەسەر بێت، چونکە ئەو یاریزانانە بەوە ناسراون کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی ئیسلام، کۆمپانیای (وۆنغا) ش لە پێدانی قەرزدا، سوودمەندەکانی تووشی حەڕام دەکات، کە ئەو شێوە مامەڵەش ناکۆکە لەگەڵ بنچینە و ڕێنماییەکانی ئیسلام.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی نیوکاسڵ یونایتد تەقەللا دەدەن بگەنە چارەسەرییەك بۆ کۆتاییهێنان بەو تەنگەژەیە بێنن، بە تایبەت کە درێژەکێشانی تەنگەژەکە لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ)، ئاستەنگی قووڵتر دەخاتە بەردەم دەستەی کارگێڕیی یانەکە.

إرسال تعليق