Ads (728x90)

لۆران بلان بووە ڕاهێنەری نوێی PSG
کەناڵی تەلەفزیۆنی (BIEN SPORT) ی فەڕەنسی کە یەکێکە لە کەناڵەکانی سەر بە تۆڕی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی جەزیرەی قەتەڕی، ڕایگەیاند، کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەگەڵ (لۆران بلان) ی فەڕەنسی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بە شێوەیەکی ڕەسمی گرێبەستی نێوانیان واژۆکرا.

ئەو هەنگاوەی یانە پاریسییەکە ڕێخۆشکردنێك بوو بۆ ڕۆیشتنی (کارلۆ ئەنشیلۆتی) بۆ یانەی ڕیال مەدرید، کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵەکان، (کارلۆ ئەنشیلۆتی) لەگەڵ یانەی شاهانە ڕێککەوتوون و لە کاتژمێرەکانی داهاتوو ڕوودەکاتە مەدرید بۆ واژۆکردنی گرێبەستی نێوانیان.

شایەنی باسە سەرپەرشتیاری تۆڕی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی جەزیرەی قەتەڕی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی هەیە کە کەسایەتییەکی سەر بە بنەماڵەی دەستەڵاتدارە لە قەتەڕ و ئەو هەواڵانەش لەو نێوەدا دزەیکردووەتە ناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

إرسال تعليق