Ads (728x90)

ماچی ئاشکرا قەدەغە کرا و سزاشی بۆ دانرا
شاری (سیتیکی) کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شانشینی (سوازیلاند) لە ئەوروپا، بڕیاریدا غەڕامە بخاتە سەر ئەو عاشقانەی ئاڵوگۆڕی ماچی گەرم دەکەن بە ئاشکرا، چونکە ئەوەی بە هەڵسوکەوتێکی نەشیاو وەسفکردووە.

لەوبارەیەوە (مزواندیل ندزینیسا) سەرۆکی شارەوانی شاری (سیتیکی) ڕوونیکردووەتەوە، کە نرخی ئەو غەڕامەیە دەگاتە (120) لیلانغینی (نۆ یۆرۆ)، بەڵام ماچکردنی منداڵان قەدەغە نەکراوە!.

لای خۆیەوە (تەهەمبی مەدلۆڤۆ) کە لەو شارەدا ژیان بەسەر دەبات دەڵێت: ئاڵوگۆڕی ماچی گەرم لە داب و نەریتی ئێمە نییە.

شایەنی باسە لە شانشینی (سوازیلاند) یاسایەکی تر هەیە، کە ڕێگە نادات بە میزکردن لە شەقامەکان، ناشبێت کاغەز فڕێ بدرێتە سەر زەوی، فرۆشتنی کەلوپەلیش لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە.

إرسال تعليق