Ads (728x90)

سیسك فابریگاس مەرجی قوڕس بۆ زاواکەی دادەنێت
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی (سیسك فابریگاس)، (١٠) مەرج بۆ ئەو گەنجە دادەنێت کە ئارەزووی خوازبێنی کچە گچکەکەی (لیا) بکات لە داهاتوودا، کە لە ئێستادا تەمەنی دوو مانگە.

(سیسك فابریگاس) بیر لە داهاتووی دووری کچەکەی دەکاتەوە و لەمەشدا بە حەزەرەوە مامەڵە دەکات، چونکە کچەکەی خۆی زۆر خۆشدەوێت و شانازی بە باوکایەتییەکەی دەکات، بۆیەش هەڵساوە بە دانانی (١٠) مەرجەکە لەسەر درێسێك و لەسەر پێگەی کۆمەڵایەتی تویتەر دایناوە، کە مەرجەکانیش بریتین لە:

  1. دەبێت خاوەنی وەزیفە بێت.
  2. پێویستە تێبگات کە سەرسامم ناکات.
  3. لە هەموو شوێنێك دەمبینێت.
  4. ئەگەر ئازاری کچەکەم بدات، ئازاری دەدەم.
  5. بە زوویی لە ماوەی (٣٠) خولەك بیگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەوە.
  6. پارێزەرێکی کەسیم لەوەوە دەستبکەوێت.
  7. ئەگەر بیر بکاتەوە درۆم لەگەڵ بکات، ئەوە ئاشکرای دەکەم.
  8. کچەکەم بەلای منەوە خانمەکەمە، شتێك نییە دەستیبەسەردا بگرێت.
  9. لاریم نییە بە هۆی ئەوەوە بچمە زیندانەوە.
  10. ئەوەی خراپەیەی لەگەڵی بکات، منیش لەگەڵی دەکەم.

إرسال تعليق