Ads (728x90)

بۆچی خانەکانی مێشك نوێ نابنەوە
قوڕئانی پیرۆز سەرچاوەی بەرچاوڕوونبوونمانە لە هەموو ئاست و ڕووێکی گرنگی ژیان، بە تەرزێك شتێك نییە گرنگ بێت بۆ تەندروستی و پێشکەوتن و سەرکەوتنی مرۆڤ و لەو ژێدەرەدا بە جۆرێك لە جۆرەکان تیشکی ڕوون و ئاماژەی ئاشکرای بۆ نەکرابێت.

موعجیزەی زانستی ئێکجار گەورە لە قوڕئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر (دخ) هەن دەربارەی ژمارەی خانە دەمارەکان لە جەستەی مرۆڤ، کە بە پێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان ژمارەکەیان دەگاتە (28) بلیۆن خانە دەمار!.

ئەو خانە دەمارانە بە چوار کاری زۆر گرنگ هەڵدەستنبە پێی ئەو ڕیزبەندییەی خوارەوە:

  1. وەرگرتنی زانیارییەکان.
  2. پاشکەوتکردنی زانیارییەکان.
  3. دانانی زانیارییەکان لە وێنەیەکی ئەرشیفییدا.
  4. سەرلەنوێ گێڕانەوەی زانیارییەکان.

ئەو خانە دەمارانە بەوپەڕی گونجاوی لەگەڵ یەکتر کاردەکەن، خانە دەمارەکان لە جەستەی مرۆڤ زۆر فراوانترن لە مەسافەی نێوان زەوی و مانگ!، خانەکانی جەرگیش هەر پێنج یان شەش ساڵ جارێك خۆیان نوێ دەکەنەوە، خانەکانی گورچیلەش هەر دوو ساڵ جارێك خۆیان نوێ دەکەنەوە!، ئەوە لە کاتێکدا کە خانەکانی مێشك خۆیان نوێ ناکەنەوە؟!، لەوەشدا ئیعجازێکی زانستی ئێکجار گەورە هەیە لەسەر جێدەستی خودای گەورە لە دروستکردنی مرۆڤ بە تەواوترین و جوانترین شێوە.

خانەکانی جەرگ و گورچیلە بۆیە خۆیان نوێ دەکەنەوە، چونکە تووشی ژەهراویبوون دەبن، بۆ نموونە ئەگەر بهاتبایە خانەکانی جەرگ خۆیان نوێ نەکردبایەوە، مرۆڤ نەیدەتوانی لە ساڵ و نیوێك زیاتر بژیێت!.

نوێ نەبوونەوەی خانەکانی مێشكی مرۆڤ، موعجیزەیەکی ئێکجار گەورەیە لە موعجیزەکانی خودای پەروەردگار، چونکە ئەگەر بهاتبایە خانەکانی مێشك خۆیان نوێ بکردبایەوە، ئەوا هەر شەش ساڵێك جارێك پێویستمان بە فێربوونی زمان دەبوو!.

بە گوێرەی خەمڵاندنی زانایان، ژمارەی خانەکان لە جەستەی مرۆڤ دەگاتە (20) ترلیۆن خانە!، هەر خانەیەکیش ناووکێکی تێدایە کە بە چاو نابیندرێت!، ئەو ناووکە بە بەنی بۆماوەیی دادەنرێت، کە هەموو سیفەتە بۆماوەییەکان کۆدەکاتەوە.

(( هذا خلق الله فأروني ماذا خلق الذين من دونه )) لقمان ـ 11 ـ .. ئا ئه‌مه‌يه‌ دروستكراوانى خودا، وه‌رن نيشانم بده‌ن، بزانم ئه‌وانى تر جگه‌ له‌و زاته‌، چيان دروست كردووه‌؟!، نه‌خێر، هيچيان دروست نه‌كردووه‌، به‌ڵكو سته‌مكاران هه‌ميشه‌ له‌ گومڕاييه‌كى ئاشكرادان!.

إرسال تعليق