Ads (728x90)

موعجیزەی درەختەکە لە لەندەن
لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا، درەختێك کە تەمەنی (100) ساڵ بوو، بە شێوەیەکی کتوپڕ لە شەقامێکدا کەوتە خوارەوە.

ئەوەی موعجیزەیەکی زۆر گەورە بوو لەو ڕووداوەدا، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو، سەرەڕای ئەوەی منداڵەکان لەناو گۆڕەپانی داینگەی تەنیشت درەختەکە بوون!، سەیرتر لەوەش، درەختەکە بە ئاراستەی پێچەوانەی دوور لە منداڵەکان کەوتە خوارەوە!.

ئەوەشی سەرسوڕمانی زیاتری دروستکردووە، لە کاتی کەوتنە خوارەوەی درەختەکە، شەقامەکە چۆل بووە!، سەرەڕای ئەوەی کاتی کەوتنە خوارەوەی درەختەکە عەسر بووە، ئەو وەختانەش شەقامەکە جمەی دێت لە هاتوچۆ و وەستانی خەڵك!.

شایەنی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا، خەڵکی ناوچەکە هۆشداریان دابوو لە کەوتنە خوارەوەی درەختەکە، بەڵام وێڕای کەوتنە خوارەوەی درختەکەش، بەڵام موعجیزە ئاسا لەندەن لە کارەساتێکی خوێناوی ڕزگاریبوو.

وێنەی زیاتر:

 
موعجیزەی درەختەکە لە لەندەن
موعجیزەی درەختەکە لە لەندەن

إرسال تعليق