Ads (728x90)

موسڵمانبوونی “جۆلیان فۆبێر” یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید
ڕۆژنامەی “لیکیب” ی فەڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەگەرییدا لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرزی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی “جۆلیان فۆبێر” دا، خوێنەرانی بە هەواڵی موسڵمانبوونەکەی ئاشنا دەکات.

“جۆلیان فۆبێر” ساڵانێکی زۆر وەکو یاریزانێکی پیشەگەری ئاستباڵا لە ڕیزی چەندین یانەی بەناوبانگی ئەوروپی یاریکردووە، لە نێویاندا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بێجگە لەوەی سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی ناوی خۆی وەکو یاریزانێك لە ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا.

هەواڵی موسڵمانبوونی “جۆلیان فۆبێر”، دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناو دامەزراوە میدیاییەکانی فەڕەنسا و ئەوروپا دروستکردووە و کاردانەوەی جیاوازیشی لە کۆمەڵگای فەڕەنسی و ئەوروپی لیکەوتەوە.

بۆ خوێندنەوەی چیرۆکی موسڵمانبوونی “جۆلیان فۆبێر”، کلیك لەسەر ئەو لینکەی سایتی قەڵەم پرێس بکەن:

إرسال تعليق