Ads (728x90)

باشترین ساردەمەنی بۆ نەهێشتنی تینووێتی
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، بە تایبەت کە لە ساتەوەختەکانی مانگی ڕەمەزان دەیگوزەرێنین، مرۆڤ ئارەزووی بۆ خواردنەوەی شلەمەنییەکان زیاتر دەبێت، بۆ ئەوەی ئاگری تینووێتییەکەی دابمرکێنێتەوە.

هەر بۆیەش خەڵك پەنا دەبەنە بەر خواردنەوەی ئاو و چای سارد و شەربەرت و بیبسی و کۆکا کۆلا و سێڤن ئەپ و مۆتە و چەندین جۆری تر لە ساردەمەنییەکان، بێجگە لەوەی کە هەندێك لە گەنجان خواردنەوەی ساردەمەنییە وزەبەخشەکانیان بەلاوە باشترە، ئەوە لە کاتێکدا کە ئەوانە زیانبەخشن و تینووێتیش ناڕەوێننەوە.

لە هەوڵێکدا بۆ زانینی باشترین هۆکاری دەربازبوون لە هەستکردن بە تینووێتی، ژمارەیەك لە شارەزایانی بواری خۆراكناسی هەڵسان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر شلەمەنییەکان، لە ئاکامدا گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی، کە شیر (بە هەموو جۆرەکانییەوە) لە پێشەنگی لیستی ئەو شلەمەنییانەوەیە کە تینووێتی دەڕەوێننەوە، لە پلەی دووەمیشدا شلەی گەرمی چوکلێت دێت.

زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە ئەو دوو خواردنەوەیە مادەی سوودبەخش لەخۆدەگرن کە کاردەکەن لەسەر سنووردانان لە بەردەم پیرێتی و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە (بە ڕێژەی نیوە) کەمدەکەنەوە.

إرسال تعليق