Ads (728x90)

هێڵی ئاسنین لە ژێر تاڤگەیەکی قەشەنگدا
لە باشوری ناوچەی (غووا) لە (سفوح غاتس) ی خۆرئاوا، هێڵێکی ئاسنین لە ژێر تاڤگەیەکی قەشەنگدا دەبینرێت، کە جوانییەکی سەرنجڕاکێشی بەخشیووەتە شوێنەکە.

بەرزی تاڤگە سیحراوییەکان دەگاتە (٣١٠) مەتر، هەر بۆیەش بووەتە گەورەترین و دڵگیرترین تاڤگەکانی وڵاتی هیند، بێجگە لەوەش کە لە زنجیرەی (٢٢٧) دێت لە لیستی درێژترین تاڤگەکانی جیهان.

تاڤگەکان چەندین ئاستیان هەیە، ئاوەکەشیان لە وەرزی وشکاییدا بە بەهێزییەوە لە سەرچاوەکەی هەڵدەقووڵێت، تەنانەت تاڤگەکان پۆڵێنکراون کە جوانترین دیاردە سروشتییەکانن لە ناوچەی (غووا).

إرسال تعليق