Ads (728x90)

وەڵامی باڵاپۆشەکە بۆ ڕۆژنامەنووسە بیانییەکان
ڕۆژنامەنووسە بیانییەکان کە تووشی سەرسوڕمانی بوو بوون لە حیجابەکەی!، پرسیاریان لێکرد و پێیانگوت: حیجابەکەت ڕەنگدانەوەی زانستەکەت نییە!!، چونکە وایان گومان دەبرد کە حیجاب هێمای دواکەوتوویی و هەڵگەڕانەوەیە لە پێشکەوتن و شارستانییەت!!.

ئەو زۆر بە سادەیی، بەڵام زیرەکانە وەڵامی دانەوە و وتی: مرۆڤەکان لە چەرخە سەرەتاییەکاندا نیمچە ڕووت بوون، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی فیکر و بەرزبوونەوەدا، دەستیانکرد بە پۆشینی جلوبەرگ، ئەوەی ئەوڕۆ من دەیپۆشم و شێوەی من دەنوێنێ، لووتکەی ئەو شکۆمەندی و بەرزبوونەوەیەیە، کە مرۆڤەکان بە درێژایی چەرخەکان پێیگەیشتوون.

دەزانن ئەو شێرە ژنە بوێرە کێیە؟!!، ئەوە (توکل کرمان) ی یەمەنییە، کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتی (نۆبڵ) ی بۆ ئاشتی بەدەستهێناوە.

إرسال تعليق