Ads (728x90)

جووەکان دەبنە پارێزەری مزگەوتەکان
وا بڕیارە ڕێکخراوێکی ئاسایشی جوولەکە، ئەرکی پاراستنی مزگەوتەکان لە باکوری خۆرهەڵاتی لەندەن لە ئەستۆبگرێت، ئەمەش پاش زیادبوونی دەستدرێژییەکان بۆ سەر موسڵمانان و بەرژەوەندییەکانیان، ئەمەش وەکو پەرچەکردارێك لە بەرامبەر کوژرانی سەربازە بەڕیتانییەکە (لی ڕیغبی) لە مانگی ڕابردوودا، کە لەسەر دەستی دوو پیاوی موسڵمانی توندڕەو کوژرا.

ڕۆژنامەی (جویش کرۆنیکل) لە ژمارەی دوێنێ هەینیدا نووسیوویەتی: ئەندامانی ڕێکخراوێکی ئاسایشی جوولەکەی خۆبەخش کە بە (شۆمریم) ناسراوە و بارەگاکەی لە گەڕەکی (ستامفۆرد هێڵ) ە لە باشووری پایتەختی بەڕیتانیا، چاویان کەوتووە بە بەرپرسانی جالیەی موسڵمانان لە باکوری لەندەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە جالیەی موسڵمانان باڵاخانەکانیان بخەنە لیستی ئەو باڵاخانانەی کە لە لایەن ڕێکخراوەکەوە چاودێری دەکرێن و دەپارێزرێن.

لەو چاوپێکەوتنەدا، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ڕێکخراوی (شۆمریم) ئەرکی پاراستنی مزگەوتەکان و سەنتەرە ئیسلامییەکان لە ئەستۆبگرێت، بەمەش هەنگاوی یەکەم لە شەڕاکەتی درێژخایەنی هەردوو جالیەی موسڵمانان و جوولەکەکان بەدیهات.

إرسال تعليق