Ads (728x90)

بێڵ کۆسپی، پێویستە ئەمریکییەکان لە موسڵمانان بچن
ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی “بێڵ کۆسپی” داوا لە ئەمریکییەکان دەکات، لە وازهێنان لە خواردنەوەی شەڕاب و مادە کحولییەکان و بایەخدان بە بنیاتنانی خێزان، چاو لە موسڵمانەکان بکەن.

“بێڵ کۆسپی” لە سەروتاری ڕۆژنامەی “نیویۆرك پۆست” دا دەڵێت: پێویستە لە موسڵمانەکان بچین، موسڵمانەکان منداڵەکانیان بە باشی پەروەردە دەکەن و لەگەڵ خێزان و هاوسەرەکانیان پابەندتر و بەڕێزترن، بەڵگەشی بە موسڵمانە ئەمریکییە ڕەشپێستەکان هێنایەوە کە وەزیفە گرینگەکانیان کۆنتڕۆڵکردووە، چونکە بایەخ بە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵەکانیان دەدەن تەنانەت ژنیشیان بۆ دێنن.

“بێڵ کۆسپی” درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: موسڵمانە ئەمریکییە ڕەشپێستەکان زیرەکتر و ڕۆشنبیرترن، هۆشداریشیدا لەو شێوازە خراپانەی کە درز دەخەنە کۆمەڵگای ئەمریکی.

شایەنی باسە “بێڵ کۆسپی” بە یەکێك لە ڕووناکبیرە بەناوبانگەکان دەژمێردرێت لە کۆمەڵگای ئەمریکییدا، ئەو خاوەنی وتە بەناوبانگەکەیە کە دەڵێت: “نازانم نهێنی سەرکەوتن چییە، بەڵام نهێنی شکستهێنان دەزانم کە هەوڵدانە بۆ ڕازیکردنی هەموو خەڵك”.

إرسال تعليق