Ads (728x90)

حەوت نهێنییەکەی جەستەی مرۆڤ
خودای پەروەردگار لە قوڕئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: (( وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ )) الذاریات ـ 21 ـ ، واتە: له‌ خودی خۆشتاندا (له‌ هه‌موو خانه‌یه‌كی له‌شدا، له‌ هه‌موو ئه‌ندامێكدا و، له‌ هه‌موو كۆئه‌ندامێكدا، له‌ رۆح‏ ونه‌فس‏ وعه‌قڵدا..هتد، به‌ڵگه‌ی بێ‌سنوور هه‌یه‌ له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانكاری زاتی به‌دیهێنه‌ر)، ئایا ئه‌وه‌ بۆ بیناییتان ناخه‌نه‌ كار؟!!.. با ئەو ئایەتە پیرۆزە بکەینە سەرەتایەك بۆ ئاشنابوون بە حەوت نهێنییەکەی جەستەی مرۆڤ:

  1. نهێنی یەکەم: بیلبیلەی چاو تاکە بەشی جەستەیە کە خوێنی ناگاتێ!.
  2. نهێنی دووەم: لە هەر خولەکێکدا، مرۆڤ شازدە جار هەناسە دەدات!.
  3. نهێنی سێیەم: گوێچکەی چەپ بەهێزترە لە گوێچکەی ڕاست لە بیستندا!.
  4. نهێنی چوارەم: لە ماوەی ساڵێکدا، مرۆڤ دوو تەن ئاو دەخواتەوە!.
  5. نهێنی پێنجەم: مێشکی مرۆڤ پێکدێت لە (14) هەزار ملیۆن خانە دەمار!.
  6. نهێنی شەشەم: ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی جەستەی مرۆڤ بریتییە لە (25) بلیۆن خڕۆکە سوور!.
  7. نهێنی حەوتەم: درێژی خوێنبەرەکانی جەستەی مرۆڤ دەگاتە (600) هەزار کیلۆمەتر!.

لە پاڵ ئەو حەوت نهێنییە گرنگە، بە سەدان نهێنی دیکەن هەن، کە ڕۆژانە زانستی سەردەم ئاشکرایان دەکات بۆ ئەوەی ڕاستێتی ئەو ئایەتە قوڕئانییەمان بۆ دەربکەوێت، کە خودای گەورە دەفەرمووێت: (( لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )) غافر ـ57 ـ ، واتە: به‌ڕاستی دروستكردنی ئاسمانه‌كان‏ و زه‌وی له‌ دروستكردنی خه‌ڵكی زۆر گه‌وره‌ و گرنگتره‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی لەو راستییانه‌ تێناگه‌ن‏ و په‌ی پێ‌ نابه‌ن‏ و نایزانن.!.

إرسال تعليق