Ads (728x90)

قوڕئان و بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ئیسلام لە جیهاندا
بە درێژایی زیاتر لە چواردە سەدە، ئایینی ئیسلام خێراترین ئایینە لە ڕووی بڵاوبوونەوە، ئەمەش بە بەراورد بە هەموو ئایینەکانی تر، توێژەرانیش ئەو ڕاستییەیان لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا سەلماندووە.

نوێترین لێکۆڵینەوەی خۆرئاوا کە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام ئەنجامدراوە، دووپاتیکردووەتەوە لەوەی، کە ئایینی ئیسلام خێراترین ئایینە لە ڕووی بڵاوبوونەوە بە بەراورد بە هەموو ئایینەکانی تر، هەروەکو توێژەران ئەوەشیان پشتڕاستکردووەتەوە، کە ئایینی ئیسلام، تاکە ئایینە، کە شوێنکەوتووانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەستی پێوە دەگرن.

لە ساڵی (2030) دا، موسڵمانان (2,200,000000) دوو ملیار و دووسەد ملیۆن لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی جیهان پێکدێنن. لە ئێستاشدا ئایینی ئیسلام لە هەموو وڵاتانی دونیا بڵاوبووەتەوە و، بە شێوەیەکی گەورەش لە گەشەکردندایە لە هەریەك لە ئەمریکا و فەڕەنسا و ئوستوڕاڵیا و کەنەدا و ئەوروپا.

ئەو ڕاستییانە بەڵگەی زانستین کە بە ژمارە دەیانبینین، بەڵام چواردە سەدە پێش ئێستا، قوڕئانی پیرۆز باسیکردووە: (( هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ )) التوبة ـ 33 ـ ، واتە: هه‌ر ئه‌و زاته‌ بوو، کە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى هاوڕێ له‌گه‌ڵ هيدايه‌ت‏ و ڕێنموونى‏ و ئايينى ڕاست‏ و دروستدا ڕه‌وانه‌ كردووه‌، تا سه‌رى بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌‏ و ئاينه‌كانى تردا، هه‌رچه‌نده‌ موشريك ‏و هاوه‌ڵگه‌ران پێى سه‌غڵه‌ت ‏و دڵته‌نگ بن.

شایەنی باسە لەماوەکانی ڕابردوودا، ڤاتیکان دانینا بەوەی، کە ئایینی ئیسلام بەربڵاوترین ئایینە لە جیهاندا.

قوڕئان و بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ئیسلام لە جیهاندا

إرسال تعليق