Ads (728x90)

کلاسیکۆی باسکە: ڕیاڵ نازناوی خولی ئیسپانی بردەوە
یانەی ڕیال مەدرید تۆڵەی خۆی لە یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەرە سەرسەختەکەی کردەوە، پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی (پێنجەم و یەکلاییکەرەوە) بە ئەنجامی (79 - 71) بردنەوەی مسۆگەرکرد و نازناوەکەی دەستەبەر کرد.

بەمەش یانەی ڕیال مەدرید لە یاری باسکە، قەرەبووی ئەو شکستەی کردەوە، کە لە یاری تۆپی پێ تێیکەوت.

لە یارییەکەدا، کە لە زۆربەی کاتەکانییدا یانەی ڕیال مەدرید بەهێزتر بوو و بە جیاوازی زۆر لە پێش یانە کەتەلۆنییەکەوە بوو، ئاستێکی بەرزی پێوە دیار بوو، یاریزانانی هەردوولا لە هەوڵی بردنەوەدا بوون، سەرباری پێشکەوتنی ڕکابەرەکەیان بە جیاوازی خاڵی زۆر، بەڵام کەتەلۆنییەکان سوور بوون لەسەر شەڕکردن تا دوا ساتی یارییەکە و چەندین جاریش زۆر نزیکدەبوونەوە لە ڕکابەرەکەیان.

شایەنی باسە یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی ئەمساڵدا لەسەر ئستی ئەوروپیشدا لەسەر حیسابی کەتەلۆنییەکان بۆ یاری کۆتایی خولی ئەوروپی سەرکەوتن، بەڵام لەسەر دەستی یانەی (پاناسینایکۆس) ی یۆنانی لە یاری کۆتاییدا لە نازناوەکە بێبەشکرا، یانە کەتەلۆنییەکەش دوای سێ وەرزی لەسەر یەك لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی، لەو وەرزەدا لە بردنەوەی نازناوەکە شکستیهێنا.

إرسال تعليق