Ads (728x90)

پاش 60 ساڵ، نهێنییەکەی بۆ هاوسەرەکەی ئاشکرا کرد
ئافرەتێك، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا کەوتبوو، دوای 60 ساڵ لە تەمەنی هاوسەرێتیان، نهێنییە گەورەکەی بۆ هاوسەرەکەی ئاشکرا کرد، دەزانن نهێنییە گەورەکە چ بوو؟!.

ژن و پیاوەکە 60 ساڵی تەواو لە ژێر چەتری هاوسەرێتی ژیانیان بەسەر برد، بە درێژایی ئەو تەمەنەش، هەموو شتێکیان بۆ یەکتر ئاشکرا دەکرد و بەختەوەر بوون بە بەسەربردنی کاتەکانیان بە قسەی خۆش و گفتوگۆ و خزمەتکردنی یەکتر و هیچ نهێنییەکیان لە نێواندا نەبوو.

بەڵام ژنەکە سندوقێکی لەسەر ڕەفەیەك هەڵگرتبوو، چەند جارێکیش هۆشداری دابووە هاوسەرەکەی، کە نابێت سندوقەکە بکاتەوە و پرسیاری ئەوەی لێبکات چی لە ناودایە..!، هاوسەرەکەشی لەبەر ئەوەی ڕێزی لە ئارەزووەکانی دەگرت، گوێی بە سندوقەکە نەدەدا.

تا ئەو ڕۆژەی نەخۆشی ژنەکەی تەواو بێتاقەت کرد و پزیشك بە هاوسەرەکەی وت، کە چەند ڕۆژێك لە تەمەنی ماوە و دەمرێت..!، بۆیە پیاوە خەمبارەکە دەستیکرد بە خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی بێهاوسەری و کەلوپەلەکانی هاوسەرەکەی دەخستە ناو جانتایەك تاوەکو وەکو یادگاری هەڵیانبگرێت، لەو دەمەدا چاویکەوت بە سندوقەکە و یەکسەر هەڵیگرت و چووە لای قەرەوێلەکە کە هاوسەرە نەخۆشەکەی لەسەر پاڵ کەوتبوو.

کاتێك هاوسەرەکەی چاوی بە سندوقەکە کەوت، بە زەردەخەنەوە پێیوت: کێشە نییە، ئێستا دەتوانی بیکەیتەوە..!، پیاوەکەش سندوقەکەی کردەوە و بینی دوو بوکە شووشەی لە ناودایە کە لە قوماش دروستکرابوون، دەرزییەکی درومانی دەستیشی تێدا بوو..!، لە ژێر هەر بووکە شووشەیەکیشدا بڕی 25 هەزار دۆلار هەبوو..!.

پیاوەکە بە سەرسوڕماوییەوە پرسیاری ئەو شتانەی لە هاوسەرەکەی کرد، ەژنەکەشی بە لەسەرخۆییەوە وەڵامی دایەوە: کاتێك مێردم بە تۆ کرد، داپیرەم پێیڕاگەیاندم، کە نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیری لە خۆدوورخستنەوە لە دەمەقاڵێ و دەنگە دەنگدایە، ئامۆژگاریشی کردم کە هەر کاتێك لێت تووڕە بووم، تووڕەبوونی خۆم بشارمەوە و هەڵبستم بە دروستکردنی بووکە شووشەیەك لە قوماش بە ڕێگەی درومانی دەستی بە دەرزی و داو!.

لێرەدا پیاوەکە بە گریانێکی قووڵەوە پێیووت: تەنها دوو بوکە شووشە..؟!، واتا بە درێژایی 60 ساڵ لە تەمەنی هاوسەرێتیمان، تەنها دووجار لێم تووڕە بووی؟!.

وێڕای خەفەتبارییەکەی بەهۆی لەسەر جێگا کەوتنی هاوسەرەکەی، بەڵام پیاوەکە هەستی بە بەختەوەری کرد، چونکە وایزانی کە ژنەکەی تەنها دووجار لێی تووڕە بووە!.

پاشان پرسیاری لێکردەوە: باشە، ئەوە نهێنی دوو بوکە شووشەکەمان زانی، بەڵام ئەی ئەو 25 هەزار دۆلارە چییە کە لە ژێر هەر بووکە شووشەیەك دایە..؟!، ژنەکەی وەڵامی دایەوە: ئەوە ئەو بڕە پارەیەیە کە لە فرۆشتنی بووکە شووشەکاندا کۆمکردووەتەوە!!.

إرسال تعليق