Ads (728x90)

ڤێرژنی 29 ی فایرفۆکس بە دیزاین و تایبەتمەندی نوێ
کۆمپانیای «مۆزیلا» ڤێرژنی 29 ی فایرفۆکسی بە دیزاین و چەندین تایبەتمەندی نوێ وەشاند.

کە وەکو کرداری تازەکردنەوەیەکی سەرەکی کۆمپانیاکەیە و دیزاینێکی تازەی بۆ وێبگەڕەکە دابینکردووە و کۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی هەڵگرتووە.

لەو دیزاینە نوێیەی فایرفۆکس چەندین گۆڕانکاری دەبینرێت، لەوانە لیستە سەرەکی تازەی فایرفۆکس کە هەموو ئەرکەکانی وێبگەڕی لە یەك شوێندا لەخۆگرتووە، بێجگە لە نیشانەکانی پۆڵێنکردن کە بەمدواییانە دیزاینکراوە.

شایەنی باسە، دیزاینە تازەکە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات تەرکیز بخاتە سەر ناوەڕۆکی ئینتەرنێت کە تێیدا دەگەڕێت، هەروەکو پۆڵێنکارییە نوێیەکان کرداری گەڕانی سادە و ئاسان کردووە.

بۆ دابەزاندنی ڤێرژنی 29 ی فایرفۆکس، کلیك لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

http://www.mozilla.org/en-US/firefox/beta/

إرسال تعليق