Ads (728x90)

بۆچی لە ڕۆژانی هەینیدا سوڕەتی "الکهف" دەخوێنین؟!
بۆچی لە ڕۆژانی هەیندا سوڕەتی "الکهف" دەخوێنین؟!، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پێویستە سەرەتا ئەوە بزانین کە سوڕەتی "الکهف" سێ چوارینەی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت: چوار چیرۆک، چوار تاقیکردنەوە، چوار کەشتی ڕزگاربوون.

١ـ هاوڕێیانی ئەشکەوت.. تاقیکردنەوەی ئایین کە چیرۆکی گەنجانی ئیماندارە کە لە گوندێکدا دەژیان، بۆیە بڕیاریاندا کۆچ بکەن و دوای ڕووبەڕووبوونەیان لەگەڵ خەڵکی شارەکە ڕابکەن و ئەو شوێنە جێبهێڵن، بۆیە خوای گەورە بە هانایانەوە چوو و بە ڕەحمەتی ئەشکەوت و چاودێری خۆر فریایان کەوت، کاتێک خەبەریان بوویەوە تەماشایان کرد تەواوی دانیشتووانەکەی بوونەتە ئەهلی ئیمان، ئەوەی بووە کەشتی ڕزگاربوون لەو چیرۆکەدا، "هاوڕێیەتی باش" بوو.

٢ـ خاوەنی دوو باخچەکە.. تاقیکردنەوەی ماڵ و منداڵ کە چیرۆکی پیاوێکی خواپێداوە، کە خوای گەورە بەخششەکانی خۆی پێبەخشی بوو، بەڵام ئەو بەهۆی سەرەڕۆییەکەیەوە خوای گەورەی لەبیر کرد و بێڕێزی کرد بەرامبەر ئەو بەخششانە و تووشی گومان بردنی خراپ بوو لەسەر ئیمان و تانەی لە سەوابتی دین دەدا، لە ئاست ناز و نیعمەتەکانی خوای گەورە سوپاسگوزار نەبوو، سەرەڕای ئەوەی هاوڕێکەی ئامۆژگاری دەکرد، بۆیە لە بەرامبەر ئەو سەرەڕۆیی و بێئینسافی و لەبەرچاونەگرتنی نیعمەتەکانی خوای گەورە، کشتوکاڵ و بەروبوومی باخچەکەی لەناوچوو، ئینجا بە خەبەر هاتەوە و پەشیمان بوویەوە، بەڵام پەشیمانی لە کاتێکدا کە داد نادات، کەشتی ڕزگاربوون لەو چیرۆکەدا "ناسینی هەقیقەتی دونیا"ـیە.

٣ـ موسا وخدر.. تاقیکردنەوەی زانست کاتێک موسا پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەربێت) پرسیاری لێکرا کێ زاناترین کەسە لەسەر زەوی، ئەویش وتی من، بۆیە خوای گەورە وەحی بۆ نارد کە لەو شوێنە کەسێک هەیە لە تۆ زاناترە، موسا پێغەمبەریش بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشت تا لێیەوە فێر بێت، نموونەکە لێرەدا کەشتی و غولامەکەیە، کەشتی ڕزگاربوونیش (خاکگەرایی و خۆ بە کەمزانینە).

٤ـ زولقەڕنەین.. تاقیکردنەوەی دەستەڵات و چیرۆکی ئەو پادشا گەورەیەی زانست و هێزی کۆکردبووەوە و، بە هەموو زەویدا دەگەڕا و یارمەتی خەڵکی دەدا و چاکەی بڵاو دەکردەوە، بە بنیاتنانی بەنداوێکیش بەسەر کێشەی (یأجوج و مأجوج) زاڵ بوو، توانیشی تواناکانی ئەو خەڵکە بە گەڕ بخات کە نزیکبوو هیچ قسەیەک نەزانن، کەشتی ڕزگاربوون (دڵسۆزییە).

لە ناوەڕاستی سوڕەتی "الکهف" دەردەکەوێت کە شەیتان بزوێنەری سەرەکی فیتنەکانە "أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا".

پەیوەندی سوڕەتی "الکهف" بە دەجال؟!.

دەجال لە پێش هاتنی ڕۆژی دوایی، بە چوار فیتنەوە دەردەکەوێت:

١ـ داوا لە خەڵک دەکات لەبری خودا ئەو بپەرستن (فیتنەی دین).

٢ـ داوا لە ئاسمان دەکات باران ببارێنێت، خەڵکیش بەو پارە و سامانەی لەناو دەستیدایە تووشی فیتنە و بەڵا دەبن (فیتنەی ماڵ و پارە و سامان).

٣ـ فیتنە و بەڵای زانست کە خەڵک لە ڕووداوەکان ئاگادار دەکاتەوە (فیتنەی عیلم و زانست).

٤ـ کۆنتڕۆڵی بەشێکی گەورەی سەر گۆی زەوی دەکات (فیتن و بەڵای دەستەڵات).

کەشتییەکانی ڕزگاربوون:

١ـ "هاوڕێیەتی باش" ـ "وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطاً".

٢ـ "ناسینی هەقیقەتی دونیا" ـ "وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيماً تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِراً".

٣ـ "خاکگەرایی و خۆ بە کەمزانینە" ـ "قال ستجدني إن شاء الله صابرا ولا أعصي لك أمراً".

٤ـ "دڵسۆزی" ـ "قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً".

 ئێستا بە خوێندنەوەی ئەو زانیارییانە، تێگەیشتن کە نهێنی خوێندنەوەی سوڕەتی "الکهف" چییە لە شەوان و ڕۆژانی هەینیدا و، ڕۆڵی لە پاراستنی موسڵمانان لە فیتنە و بەڵاکانی دونیا و فیتنە و بەڵای دەجال.

إرسال تعليق